غادە رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە
جەماوەری غادە بەم كارەی دڵخۆش دەبن، چونكە بەشدارییان پێدەكات لە بینینی ساتە خۆشەكانی، بەڵام ئەم جارە رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆری جەماوەر بۆوە، بێ ئەوەی پێ بزانێ بەشێوەیەكی راستەوخۆ لە رێگای سناپ چاتەوە ڤیدیۆیەكی لە ژووری نووستنی خۆی بڵاوكردنەوە كە بووە هۆی دەركەوتنی چەند شوێنێكی هەستیاری لەشی، دواتریش ئەم گرتەیە لە چەند تۆڕێكی كۆمەڵایەتی دیكە بڵاوكرایەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە رووبەڕووی هێرشێكی زۆری رەخنەگرانی بواری هونەری و خودی جەماوەر و هەوادارانی ببێتەوە، غادە تا ئێستا هیچ كۆمێنتێكی بۆ بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆكەی و هێرشی هەوادارانیشی نییە وبێدەنگی هەڵبژاردووە، ئەم بێدەنگییەش لەلایەن جەماوەرەكەی بە دان پێنان بە هەڵە لێكدراوەتەوە، چونكە غادە بەوە ناسراوە كە بۆ هەر رەخنەیەكی وەڵامێكی هەیە و هیچ كات لە بەرامبەر رەخنە بێدەنگ نەبووە.
شایەنی باسە دوایین كاری هونەری غادە زنجیرە درامای (أرض جو) بوو كە لە مانگی رەمەزان پێشكەش كرا.