سبەی دووەمین فێستیڤاڵی هەولێر؛ بۆ شانۆی (مۆنۆدراما) بەڕێوە دەچێت

سبەی دووەمین فێستیڤاڵی هەولێر؛ بۆ شانۆی (مۆنۆدراما) بەڕێوە دەچێت
بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر بە هاوكاری سەندیكای هونەرمەندان لقی هەولێر، دووەمین فێستیڤاڵی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما ساز دەكات، كە وا بڕیارە ئەمرۆ یەك شەممە، بەرواری (9/7/2017)، دەست بە كارەكانی بكات، تا بەرواری (13/7/2017) نمایشەكانی بەردەوام بێت.
شایەنی ئاماژە پێدانە: یەكەمین نمایشی فێستیڤاڵەكە بە شانۆگەری (ئاپۆڕ) بەرهەمی (كەركوك)، كاتژمێر (5:30) ی ئێوارە، لە هۆڵی (بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ) دەست پێدەكات، وە لە ئێوارەی هەمان ڕِۆژ دووەم بەرهەمی فێستیڤاڵەكە، شانۆگەری (گەواهی ئاوێنەكان) بەرهەمی چەمچەماڵ، كاتژمێر (7:30) ی ئێوارە، لە هۆڵی (پەیمانگای هونەرە جوانەكان) نمایش دەكرێت.
لەمبارەیەوە (هیوا سوعاد) سەرۆكی فێستیڤاڵ، دەربارەی ئامانج لە ئەنجامدانی فێستیڤاڵەكە ڕایگەیاند:- دوو ئامانجمان هەیە لە سازدانی ئەو فێستیڤاڵە، یەكەم: گردبوونەوەی هونەرمەندانی شانۆكار و بینینی ئەزموونی یەكتر و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی یەكتر، بۆ ئەوەی كۆببینەوە باس لەو ئاستەنگ و پێشهاتانە بكەین كە دەبنە مایەی پێشكەوتنی شانۆی كوردی، وە ئامانجی دووەم: دەمانەوێ‌ بەهرەو و توانای هونەرمەندی كورد ببینین، ئەو بەهرانەی كە تا ئێستا شاراوەن، لە هەمانكاتدا نمایشی مۆنۆدراما باشترین ڕێگایە بۆ پیشاندانی توانای ئەكتەر و سەرخستنی...
هاوكات دەربارەی ئاستەنگەكانی بەردەم درەنگ ئەنجامدانی ئەم ڤێستیڤاڵە گوتی:- ئاستەنگ زۆرە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی هەر كارێك، كەم و كوڕی هەیە لە پێشخستنی كارەكان بە هۆی ئەم قەیرانە. بەڵام ئێمە توانیمان زاڵبین بەسەر زۆر لەو كۆسپانەدا،
گوتیشی:- بە هەوڵ و كۆششی هونەردۆستان و ئەو سپۆنسەرانەی كە خاوەن هۆتێل و چێشتخانەن، وە دەستەی گەشت و گوزار كە زۆر هاوكارمان بوون، لەگەڵ سەندیكای هونەرمەندان لقی هەولێر و پشتگیری وەزارەتی ڕۆشنبیری، خۆشبەتانە كارەكە بە ئەنجام دەگەینین.
دەربارەی بەڕێوەچوونی كارەكانی فێستیڤاڵەكەش گوتی:- لەم فێستیڤاڵە زۆر هەست بە ئاسوودەیی دەكەین، چونكە كارەكانمان بە شێوەی باش دەروات، وە یەكەمجارە بەر لە سازدانی فێستیڤاڵ ئێمە هەست بەوە بكەین كە توانیومانە زۆرترین هەنگاوەكانمان چڕبكەینەوە، لە پێناو سەرخستنی فێستیڤاڵەكە، بە هەوڵ و كۆششی هەموو لایەك هیوادارین ئەو فێستیڤاڵە بەردەوام بێت.
لە كۆتاییدا گوتی:- هیوادارین بتوانین ساڵانە لە كاتی خۆیدا ئەم فێستیڤاڵە ئەنجام بدەین، كە بڕیار وابوو ئەمساڵ لە مانگی چوار بەڕێوە بچێت، بەڵام بەداخەوە بە هۆی بەردەوامی قەیرانی دارایی نەمانتوانی، بەو هیوایەن لە ساڵی داهاتوو ئەم فێستیڤاڵە لە مانگی چوار لە كاتی خۆی ساز بكەین.
ئەمەی خوارەوە خشتەی نمایشەكانی دووەمین فێستیڤاڵی هەولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما یە،
• شانۆگەری (ئاپۆڕ) بەرهەمی كەركوك، بەرواری (9/7/2017) كاتژمێر (5:30) لە هۆڵی (بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ) نمایش دەكرێت، هەروەها شانۆگەری (گەواهی ئاوێنەكان) بەرهەمی چەمچەماڵ، كاتژمێر (7:30) ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ، لە هۆڵی (پەیمانگای هونەرە جوانەكان) نمایش دەكرێت.
• شانۆگەری (پەیكەری ئالتونی) بەرهەمی پیرە مەگرون، بەرواری (10/7/2017) كاتژمێر (5:30) لە هۆڵی (بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ) نمایش دەكرێت، هەروەها شانۆگەری (نەریمان لە شاری وەزیران) بەرهەمی كفری، كاتژمێر (7:30) ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ، لە هۆڵی (پەیمانگای هونەرە جوانەكان) نمایش دەكرێت.
• شانۆگەری (گیانی بێ‌ جێ‌) بەرهەمی دهۆك، بەرواری (11/7/2017) كاتژمێر (5:30) لە هۆڵی (بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ) نمایش دەكرێت، هەروەها شانۆگەری (پالەوانێك لە كاغەز) بەرهەمی كفری، كاتژمێر (7:30) ی ئێوارەی ئێوارەی هەمان ڕۆژ، لە هۆڵی (پەیمانگای هونەرە جوانەكان) نمایش دەكرێت.
• شانۆگەری (چنوور) بەرهەمی ڕۆژهەڵات، بەرواری (12/7/2017) كاتژمێر (5:30) لە هۆڵی (بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ) نمایش دەكرێت، هەروەها شانۆگەری (میدیا) بەرهەمی هەولێر، كاتژمێر (7:30) ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ، لە هۆڵی (پەیمانگای هونەرە جوانەكان) نمایش دەكرێت.
• شانۆگەری (هاواری ژنێك) بەرهەمی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكان، بەرواری (13/7/2017) كاتژمێر (5:30) لە هۆڵی (بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ) نمایش دەكرێت، هەروەها شانۆگەری (سروودی هەزار ئۆفیلیای ئەویندار) بەرهەمی ڕۆژهەڵات، كاتژمێر (7:30) ی ئێوارەی هەمان ڕۆژ، لە هۆڵی (پەیمانگای هونەرە جوانەكان) نمایش دەكرێت، بەمەش كۆتایی بە نمایشەكان دێت و لە مەراسیمێكدا براوەكانی فێستیڤاڵەكە خەڵات دەكرێن.
Top