كەژان ئەسەدی:هونەر پێوەندی ڕاستەوخۆی به ئازادییەوە هەیە
دەربارەی جیاوازی كاری هونەری لە پارچەكانی كوردستان دەڵێ: كورد یەك نەتەوەیە لە هەر پارچەیەك بن، بەڵام بە دڵنیاییەوە كەم تا زۆر جیاوازی لە رۆژهەڵات هونەر خاوەن مێژوویەكی كۆن نییە هەر
ئەوەش وایكردووە تا ئێستاش كۆمەڵگا بە گشتی روانگەیەكی دیاریكراوی نەبێت بۆ هونەر، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جموجۆڵی هونەری باشی تێدا دەبینرێت، بەڵام لە باشوور ئازادییەكی زۆرتر بۆ ئافرەت هەیە ئەمەش وایكردووە زۆر لە كچانی رۆژهەڵات لێرە كاری هونەری ئەنجام بدەن. كەژان پێی وایە هونەر و ئازادی لێك دانەبڕاون و لەم بارەوە دەلێ: هونەر پێوەندی ڕاستەوخۆی به ئازادییەوە هەیە. بەڵام کاتی پێویسته تا لەم بەشه مێژوویەک دروست بێت جا ئەو کات ئەم مێژووه و ئەم ئازادییەی که هەیە تەواوکەری یەکتر دەبن بۆ بەدی هێنانی پەیامەکانی هونەر.