ئەدیل:هاوسۆزی بۆ قوربانیانی رووداوەكەی لەندەن دەربڕی

ئەدیل:هاوسۆزی بۆ قوربانیانی رووداوەكەی لەندەن دەربڕی
ژمارەیەك ماڵپەر و تۆڕی كۆمەڵایەتی چەند وێنەیەكی خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی بەریتانی (ئەدیل)یان بڵاوكردەوە كە لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی دیكە نزیك شوێنی رووداوی ئاگر كەوتنەوەكەی تاوەری گرینفیل لە لەندەن كۆببوونەوە لە كاتی رووداوەكە.
رووداوەكە رۆژی چوارشەممەی مانگی رابردوو بوو و تیمەكانی ئاگركوژاندنەوە رووبەڕووی گرفتی زۆر بوونەوە تا ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵ كرد كە بووە هۆی گیان لە دەستدانی دەیان هاووڵاتی شاری لەندەن.
سەرچاوەیەكی نزیك لە ئەدیل ژمارەیەك وێنەی بڵاوكردەوە بە یاوەری سایمۆن كۆنیكیی هاوسەری و كاریگەریی رووداوەكەیان بەسەرەوە دیار بوو، بەڵام ئەدیل و هاوسەرەكەی هیچ روونكردنەوەیەكیان دەربارەی ئەم بابەتە بڵاو نەكردەوە.
ئەدیل كە لە شوێنێكی نزیك تاوەرە سووتاوەكە لە دایكبووە یەكێكە لە گۆرانیبێژە ناسراوەكانی بەریتانیا و خاوەن جەماوەرێكی زۆرە لە سەرتاسەری جیهان و گەلی بەریتانیا بە چاوی رێز و وەك یەكێك لە ئەستێرە ناسراوەكان سەیری دەكەن.
Top