دلنار یەڵدز:بەشێك لە هونەرمەندان كەلتووری كوردییان پاراستووە

دلنار یەڵدز:بەشێك لە هونەرمەندان كەلتووری كوردییان پاراستووە
لە باكووری كوردستان ژمارەیەكی زۆر لە كچە هونەرمەندە لاوەكان دەركەوتن كە خاوەن بەهرەیەكی زۆرن و لە ئێستادا شوێن پەنجەیان دیارە لە گۆرەپانی هونەری كوردی و چاوەڕێی داورۆژێكی پرشنگداریان لێ دەكرێت، یەكێك لەوانە دلنار یەڵدزە كە ئێستا لە هەرێمی كوردستان درێژە بە كاروانی هونەری خۆی دەدات.
لەبارەی دەستپێكی كاری هونەریی دلنار دەڵێ:لە تەمەنی حەفت ساڵیدا زۆر گوێم لە هونەرمەندە گەورەكان دەگرت و دەمگوتنەوە، لەو كاتەوە هەستم دەكرد من بەبێ گۆرانی و موزیك ناتوانم بژیم، بۆیە هەر لەو كاتەوە بەردەوامم لە گۆرانیوتن تا ئێستا و تا بتوانم بەردەوام دەبم.
سەبارەت بە هونەری كوردی لە ئێستادا دلنار دەڵێ: هەندێك جار لەبەر بارودۆخێكی دیاریكراو هونەرمەند ناتوانێت وەكو پێویست بەردەوام بێت و پێموایە ئەمەش بارودۆخێكی كاتییە و ناتوانین بڵێین هەر بەم شێوەیە دەبێت، دڵنیام هونەری كوردی لەو بارودۆخە قەیراناوییەی ئێستا دەربازی دەبێت و دەگەڕێتەوە سەر رێرەوی ئاسایی خۆی.
دەربارەی داهاتووی هونەری كوردیش دەڵێ: ئێستا ستایلی نوێ پەیدا بووە لە هەمان كاتدا چەندین قوتابخانەی نوێی هونەری هەن و لە نێو كوردیشدا بوونیان هەیە، ئەمانە و چەند هۆكارێكی دیكە بوونەتە ئەگەری ئەوەی كە تا راددەیەك هونەرمەندان كەلتووری خۆیان لە بیر بكەن، بەڵام سەرەڕای ئەمانە ئێستاش بەشێك لە هونەرمەندان بە باشترین شێوە كەلتووری كوردییان پاراستووە.
Top