سانی لیۆن بە بیبەر بەرگری لە ئاژەڵان دەكات

سانی لیۆن بە بیبەر بەرگری لە ئاژەڵان دەكات
زۆر لە ئەستێرە ناودارەكانی جیهان جگە لە كارەكانی خۆیان، لە رێكخراوەكاندا كاری خۆبەخش دەكەن، هەروەها بەشداری لە هەڵمەتە جۆراوجۆرەكاندا دەكەن بۆ نەهێشتنی نەخۆشی، یان دیاردەیەكی دیاریكراو وەك بەرگریكردن لە ئافرەتان و نەهێشتنی نەخوێندەواری و پاراستنی ئاژەڵ و چەندین بابەتی دیكەی هاوشێوە.
سانی لیۆنی ئەستێرەی بۆڵیۆد بە خۆشەویستیی بۆ ئاژەڵ ناسراوە و ئامادەیە بە هەر شێوەیەك بەرگرییان لێ بكات، لەم بارەوە سانی لیۆن بەم دواییە لەگەڵ رێكخراوی (بیتا) كە تایبەتە بە مامەڵەی ئەخڵاقی بەرامبەر بە ئاژەڵان بەشداری لە هەڵمەتێكی راگەیاندندا كرد كە لە رۆژی جیهانی ژینگە بڵاوكرایەوە.
لەم ریكلامەدا سانی لیۆن بە رووتی دەركەت لەسەر قەرەوێڵەیەك كە لە بیبەری سووری تیژ دروستكرابوو، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی خەڵك واز لە خواردنی گۆشت بهێنن و هانیان بدات كە روو لە خواردنی سەوزە بكەن.
Top