لەمیس دووبارە سنگڵە
چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە تۆبا كە بە (لەمیس) ناسراوە رایانگەیاند لە دانیشتنێكی دادگای خێزانیدا جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند و دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە لە رۆژنامە و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، جەماوەر و هەوادارانی ئەم دوو ئەستێرەیەی تووشی شۆك كرد، چونكە پێش ماوەیەك بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانییان بڵاوكردەوە و تێیدا رایانگەیاند كە ژیانی هاوسەرییان جێگیرە و هەڕەشەیان لەو رۆژنامە و گۆڤارانە كرد كە هیچ هەواڵێك دەربارەی جیابوونەوەیان بڵاو نەكەنەوە، بەڵام وا پێدەچێت ناكۆكییەكانیان گەیشتبێتە رێگایەكی داخراو.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان هۆكاری سەرەكی ناكۆكییەكانیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە هەردووكیان وا رێككەوتبوون كە لە یەك كاتدا بەشداری هیچ كارێكی هونەریدا نەكەن بۆ ئەوەی ئاگاداری رەوشی منداڵەكانیان بن، بەڵام وا رێكەوت كە هەردووكیان لە یەك كاتدا بەشدارییان لە دوو زنجیرە درامادا بكەن و هیچیان ئامادە نەبوون لە كارەكە بكشێنەوە.