ناتالیا:كورد پێویستی بە یەكێتی هەیە
ناتالیا كە كوردی ئۆكرانیایە و ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە، دەربارەی گرنگیی هونەر و گۆرانی بۆ میللەتی كورد وتی: هەمیشە میللەتی كورد لەلایەن دوژمنانی دوچاری كوشتن و ئاوارەیی و دەربەدەری بووەتەوە و خاك و وڵات و كەلتوور و زمانی بەر هێرشی داگیركەران كەوتووە، جگە لە گیانفیدایی و شۆڕشی چەكداری میللەتی كورد بەردەوام پەنای بۆ هونەر بردووە بۆ پاراستنی كەلتوور و زمان و فەرەەنگی خۆی و توانیویەتی زمان و كەلتووری خۆی بپارێزێت، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كە گۆرانی وتن و هونەریش شۆڕشە، بەڵام شۆڕشە بە دەنگ و هونەر، ئەم كارە بۆ هونەرمەندانی وەكو ئێمە بە حوكمی ئەوەی لە دوورە وڵاتی دەژین تا راددەیەكی زۆر زەحمەت بوو، بەڵام لە هەمان زیاتر هانی دەداین كە بەردەوام بین لەسەر ئەو خەباتە.
سەبارەت بە رۆڵی ئافرەت لە هونەری كوردی ناتالیا دەڵێ: بۆ ئافرەتی كورد بە گشتی ژیان سەختە و بەردەوام رووبەڕووی ئاستەنگ و گرفت دەبێتەوە، ئەگەر ئافرەت بێت ئەوا ئاستەنگەكانی زۆرتر و سەختتر دەبن، خۆشەویستیم بۆ هونەر وای لێكردم كە دەست لە كاری هونەری بەرنەدەم، تا ئێستاش بەردەوام لە كاری هونەری، بەڵام پەیدا كردنی بژێوی ژیان بۆ هونەرمەندێكی ئافرەتی كورد لە ئەوروپا كارێكی ئاسان نییە.