فیلمێكی كوردی لەفێستیڤاڵێكی سینەمایی هندستان بەشداری دەكات
دەرهێنەر جبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی فێستیڤاڵەكەوە وتی "فیلمەكەم لەفێستیڤاڵی ئاشاریا تولسی بۆ كورتە فیلم لەوڵاتی هیندستان بەشداری دەكات".
وتیشی "فێستیڤاڵەكە لەرۆژی 10ی حوزەیرانی 2017 چالاكییەكانی دەستی پێكردوە".
دەرهێنەری فیلمی (بێدەنگی ئاسمان) ئاماژە بەوە دەكات كە ناوی فێستیڤاڵەكە بەناوی نوسەرێكی ئەو وڵاتە نراوەو وتی "ناوی فێستیڤاڵەكە بەناوی ئاشاریا تولسی نراوە كەپیاوێكی بەناوبانگی ئاینی وڵاتی هندستانەو لەهەمان كاتدا نوسەرێكی بەناوبانگی ئەو وڵاتەیەو زیاد لەسەد كتێبی نوسیوە".
(بێدەنگی ئاسمان) كورتە فیلمێكی ئەنیمەیشنەو لەبارەی خەونەكانی مرۆڤە بۆ ئازادیو لەبارەی چیرۆكی فیلمەكەشەوە جبرائیل ئیبراهیم دەڵێت "فیلمەكە باس لەخەونی مرۆڤ دەكات بۆ ئازادی، بەوپێیەی كە هیچ كەسێك ناتوانێت رێگا لەئازادی بگرێتو بەربەستی بۆ دروست بكات".
وتیشی "ماوەی فیلمەكە 100 چركەیە و بەرهەمی ساڵی 2017-یە".
فیلمەكە نوێترین بەرهەمی سینەمایی ئەم دەرهێنەرەیە و لەئێستادا فیلمەكە لەچەندین فێستیڤاڵی سینەمایی نێونەتەوەیی وەرگیراوە و بەشداری لەپێشبڕكێ و بردنەوەی خەڵاتدا دەكات.
جبرائیل ئەبوبەكر رەحمان لەدایكبوی ساڵی 1983ی شاری هەولێرە، لەساڵی 2001ەوە دەستیداوەتە كاری سینەمایی و لەنزیكەی 40 كورتە فیلمدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لە 13 فیلمی سینەمایی درێژیشدا یاریدەدەری وێنەگر بوە و لەساڵی 2010ەوە كاری دەرهێنانی سینەمایی دەكات و هەتا ئێستا چوار كورتە فیلمی بەرهەمهێناوە و نزیكەی 20 خەڵاتی نێوخۆیی و جیهانیشی بەدەستهێناوە.