ئاگادارییەک لە یەکەمین فیستیڤاڵی سینەمایی کوردستان لەهەولێر

ئاگادارییەک لە  یەکەمین فیستیڤاڵی سینەمایی کوردستان لەهەولێر
لەژێر دروشمی (بەرەو سەربەخۆیی کوردستان) یەکەمین فیستڤاڵی سینەمایی کوردستان لەناوەڕاستی مانگی ئابی ئەمساڵ لەهەولێری پایتەخت بەڕێوەدەچێت.
بۆ ئەم مەبەستە لیژنەی باڵای فیستڤاڵ ئاگاداری سەرجەم سینەماکارو فیلمسازانی کورد لە کوردستان و سەرجەم وڵاتانی جیهان دەکات کە دەتوانن بەبەرهەمە سینەماییەکانیان (فیلمی درێژ، کورتە فیلم، دیکۆمێنتاری، ئەنیمەیشن) بەشداری فیستیڤاڵ بکەن.
جێی باسە هەر فیلمێک براوەی پێشبڕکێی فیستڤاڵ بێت، خەڵاتی ماددی و مەعنەوی پێدەدرێت.
لەگەڵ ڕێزدا..
لیژنەی باڵای فیستڤاڵ:
د. سالار عوسمان ، بریکاری وزارەتی ڕوشنبیری و لاوان
فەرهەنگ غەفوور ، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیریی و هونەر هەولێر
شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری هونەری سینەمای هەولێر
تێبینی:
- کاتی وەرگرتنی فیلم لە ۱٥ی ئایار تاکو ۱٥ی تەمموزی ۲۰۱۷
- شوێنی وەرگرتنی فیلم ، بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای هەولێر
Top