جێم كاری:وەرچەرخانێك لە ژیانمدا روویداوە

جێم كاری:وەرچەرخانێك لە ژیانمدا روویداوە
دوای ماوەیەكی زۆر لە دووركەوتنەوەی لە میدیاكان، ئەستێرەی سینەمایی و كۆمیدیی هۆڵیۆد جیم كاری جارێكی دی دەركەوتەوە لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی لەگەڵ میدیاكاری ناسراو جیمی كیمیل و تێیدا باسی چەند لایەنێكی ژیانی خۆی لە ماوەی رابردوودا كرد.
سەرەتا دەربارەی دووركەوتنەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر ر جیم كاریی تەمەن 53 ساڵ وتی: لە ماوەی رابردوودا هەڵسەنگاندنێكی ژیانی خۆم دەكرد وەك یەكێك لە ئەستێرە ناسراوەكان و كاریگەری هۆڵیۆد لەسەر ژیانی تایبەتیم، ژیان زۆر جوانە بەتایبەتی كاتێك لێی دوور كەتمەوە، من وا راهاتووم كە جیم كاری بم ئەو كەسایەتییە گەورە و بەختەوەرە، بەڵام لە ئێستادا وا نیم، بەڵكو بوومەتە كەسێك كە دەناڵێنێ و هەست دەكەم من پیاوێكم بە دەست هەموو جیهانەوە دەناڵێنم و هەموو جیهان بە دەست منەوە دەناڵێنێ، بۆیە وەرچەرخانێك لە ژیانمدا روویداوە.
سەبارەت بە ریشە درێژەكەی جیم كاری وتی: بۆ هەر شوێنێك بچم ئەو پرسیارەم لێدەكەن، تەنانەت كە دەمبینن ئاگایان لە من نامێنێت و ناتوانن بیر لە هیچ شتێكی دیكە بكەنەوە جگە لە ریشەكەی من، وای لێهات ئەو لە من ناسراوتر بوو، پێموایە ئەگەر وا بڕوات خۆی دەپاڵێوێت بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا.
Top