هێڤی: دژ بە بازرگانیكردنی هونەرە

هێڤی: دژ بە بازرگانیكردنی هونەرە
لە رۆژئاوای كوردستان چەندین هونەرمەند لە بوارە جیاجیاكان دەركەوتوون بەتایبەت لە بواری گۆرانی و موزیك كە جێ پەنجەیان دیارە یەكێك لەوانە خانمە هونەرمەندا هێڤی موراد كە خاوەن دەنگێكی خۆش و بەهرەیەكی هونەری زۆرە.
لە لێدوانێكدا دەربارەی مەرجەكانی سەركەوتنی هونەرمەند لە ئێستادا دەڵێ: مەرجی سەرەكی ئەوەیە دەنگێكی خۆشی هەبێت، هەروەها لە هونەر بگات و لەرووی هونەرییەوە خوێندبێتی بەشێوەی ئەكادیمی، جگە لەمانە مەرجی سەركەوتنی هونەرمەندان بە گشتی ئەوەیە كە كۆمپانیای هونەری و كەناڵی هونەری هەبێت بۆ ئەوەی پاڵپشتی هونەرمەندان بكرێت.
سەبارەت بە بازرگانیكردنی هونەر دەڵێ: من لەگەڵ ئەوە نیم كە هونەری كوردی زۆر بەرەو بە بازرگانی بچێت، ئاساییە ئەگەر لەم بوارەوە هونەرمەندان بتوانن پێشكەوتنێكی بەدەست بهێنن، بەڵام ئەگەر هونەری كوردی بە گشتی بە بازرگانی بكرێت رەنگە ئەو رەسەنایەتی و ناوبانگەی هەیە لە دەست بدات، هەرچەندە تا ئێستا كاری هونەری هۆكارێك نەبووە بۆ پەیداكردنی بژێوی ژیان، ئەوەی منی بە گۆرانی بەستەوە بەهرە و خوێندنی بواری هونەری بووە و باوەڕ ناكەم لە داهاتووشدا بەو شێوەیە كاری هونەری ئەنجام بدەم.
Top