میسرییەكان لە كاردانەوەی شارۆخان دەترسن

میسرییەكان لە كاردانەوەی شارۆخان دەترسن
ساڵانە رامز جەلال بەرنامەیەكی تایبەتی هەیە لە شێوەی كامیرای شاراوە و تێیدا ئەستێرەكان و یاریزانان داوەت دەكات و هەر ساڵێك بەرنامەكە ناوێكی تایبەتی هەیە، بۆ ئەم ساڵیش لە بەرنامەكەیدا ژمارەیەك ئەستێرەی عەرەبی و جیهانی بەشدارن لەوانەش ئەستێرەی ناسراوی بۆڵیۆد شارۆخان.
هەوادارانی شارۆخان لە میسر مەترسی ئەوەیان هەیە كە بە هۆی دەركەوتنی شارۆخان لە برۆمۆی تایبەت بە بەرنامەكە وەك قوربانییەك، كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر ئەو ئەستێرەی بۆڵیۆد هەبێت و كاردانەوەی بە جۆرێك بێت كە سەردانی میسر نەكات.
لە دوای بڵاوبوونەوەی برۆمۆی بەرنامەكە و دوای دەركەوتنی شارۆخان وەك قوربانییەك تێیدا كە هەوڵی خۆ رزگار كرد دەدات لە نێو لم، زیاتر لە دە ملیۆن كەس برۆمۆكەیان بینیوە، میسرییەكان ترسی ئەوەیان هەیە كە بۆچوونی شارۆخان بەرامبەر میسرییەكان نێگەتیڤ بێت.
بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە بەرنامەكە شارۆخان برۆمۆكەی بینیوە و لەسەر هەموو شتێك رێككەوتوون و لە بەرامبەر دەركەوتنی بڕی هەشت ملیۆن و سەد هەزار جنیهی میسری وەرگرتووە.
Top