لۆهان: سەركەوتن تا كۆتایی نابێت
لە بارەی ئەو پڕوپاگەندانەی كە لە درێژایی ژیانی هونەرییدا دەربارەی كراون لۆهان دەڵێ: كاتێك مرۆڤ لە بوارەكەی خۆیدا سەركەوتن بەدەست دەهێنێت ئەوا هەموو چاوەكان دەكەونە سەر و ئەوەندەی بە دوای كەموكوڕییەكانیدا دەگەڕێن، ئەوەندە باس لە توانا و لێهاتوویی و سەركەوتنەكانی ناكەن، بەتایبەتی ئەگەرئەو بوارە راستەوخۆ پەیوەندیی بە ژیانی خەڵكەوە هەبێت، بۆیە دەگەڕێن بە دوای وردەكارییەكانی ژیانی ئەو كەسە بۆ ئەوەی بۆ خۆیان ناوبانگ دەربكەن و لە رێگای ئەو هونەرمەندەوە.
لۆهان هەروەها دەڵێ: زۆر جار ئەو پروپاگەندانە كاریگەریی سلبی دەكەنە سەر ژیانی هونەرمەندەكە و تووشی هەڵەی دەكەن لە ئەنجام ئەو فشارە زۆرەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی سەركەوتن تا كۆتایی بەردەوام نابێت، پێویستە هونەرمەندانە وریا بن لە كارەكانیان و هەوڵ بدەن زۆر لە كاری هەڵە دووركەونەوە.