بە ئامادەبوونی هونەرمەند عەمار کوفی سازكردنی خیوەتگەی رەمەزان لە هۆتێل ڤان رۆیال لە هەولێر
بۆنەكەش لەگەڵ یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەستیپێكرد بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە میوانان، لە دەسپێكی كردنەوەی شەوە ئاهەنگەكاندا هونەرمەند عەمار كوفی و تیپی چالغی بەغدایی ئاهەنگێكی زۆر خۆشیان سازكرد و ئامادەبووانیان بە چەندین گۆرانیی فۆلكلۆری و نوێ دڵخۆشكرد. هەروەها ژمارەیەكی زۆر لە دەزگاكانی راگەیاندنی جۆراوجۆر ئامادەی ئاهەنگەكە بوون.
هەریەك لە شەهرەیار و شەهرەزاد-یش كەشێكی زۆر خۆشیان بە ئاهەنگەكە بەخشی لە رێگەی پرسیاركردن لە ئامادەبووان و دابەشكردنی خەڵاتی بە نرخ بەسەر براوەكان.
شەوانە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییانی هەولێر و پارێزگاكانی دیكەی عێراق ئامادەی خیوەتگەكە دەبن و كاتێكی زۆر خۆش لەگەڵ گۆرانییەكان و پێشبڕكێكان و سوپرایزەكانی شەوانە لە دیارییە پێشكەشكراوەكان بەسەر دەبەن.
خیوەتگەی هەرزار شەو و شەوێك بە درێژایی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەردەوام دەبێت.
لەلایەن خۆیەوە خاتوو لارا كەبوت، بەڕێوەبەری پێشخستنی كارگێڕی لە هۆتێل ڤان رۆیال رایگەیاند: "ئاهەنكەكان شەوانە بەرنامەی جۆراوجۆر و بۆفێی كراوە لە سەرجەم خواردنە رۆژهەڵاتی و رۆژئاواییەكان و خواردنەوە لە خۆ دەگرێت، سەرباری شیرینیی رۆژهەڵاتی و رۆژئاوایی لەگەڵ پرۆگرامی شەوانی رەمەزان لە پێشبڕكێ و یاریی كەرەمستانێ و مەتەڵ و پرسیار كە تیایدا دیاریی بە نرخ لە مۆبایلی زیرەك كە لەلایەن كۆمپانیای كلارمن فۆن پێشكەش دەكرێت ئەمە جگە لە چەندین سوپرایزی بە نرخ".
لارا كەبوت، ئەوەشی راگەیاند:"پێشوازیكردن و بەدەنگەوەهاتنی میوانان بۆ ئامادەبوون لە شەوە ئاهەنگەكان رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندایە، بیرۆكەیەكی نوێیە لە كوردستان بە ئاهەنگێڕان بە رەمەزان بەوشێوەیەی كە ڤان رۆیال پێشكەش بە میوانە بەڕێزەكانی دەكات و میوانەكان كاتێكی خۆش لەگەڵ ئێمەدا بەسەر دەبەن و شەوە ئاهەنگەكانیش لە كەناڵی ئاسمانیی سامەرا دەگوازرێًتەوە و جێگەی رەزامەندی و خۆشحاڵیی هەمووانە".
سەبارەت بە بەردەوامیی شەوانی خیوەتگەی هەزار شەو و شەوێك بە درێژایی مانگی رەمەزان، كەبوت، گووتی: "پرۆگرام و شەوانی رەمەزان بە درێژایی مانگی رەمەزانی پیرۆز بەردەوام دەبێت و چەندین پرۆگرامی دیكە لەلایەن هۆتێل ڤان رۆیال بە درێژایی ئەمساڵ رێكدەخرێت".
شایەنی باسە چالاكییەكانی خیوەتگەی هەزار شەو و شەوێك بە درێژایی مانگی رەمەزان نمایشێكی تازەیە و بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان نمایش دەكرێت سەرباری 18 گۆرانی بێژ و تیپی عێراقی و وڵاتانی عەرەبی كە شەوانە ئاهەنگەكە ساز دەكەن لەگەڵ یاری و سوپرایز و دیاریی بە نرخ و گێڕانەوەی چیرۆكێك لە چیرۆكەكانی هەزار شەو و شەوێك كە لەلایەن شەهرەزاد و شەهرەیار دەگێڕدرێنەوە.