فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران لە ئیسفەهان بەڕێوەدەچێت
30مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بە بەرپرسیاریی "عەلیرەزا رەزاداد" و بە هاوکاریی رێکخراوەی سینەمایی ئێران، شارەوانی ئیسفەهان و ناوندیی سینەمایی ئێران و هەروەها بە بەشداریی بەرهەمی وڵاتانی جیهان لە چەندین بەشی جۆراوجۆری پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، بەشی نمایشی تایبەت، بەشی کۆڕ و کۆبوونەوە پسپۆڕانەی هونەریی سینەما لە رۆژانی 30ی جوون تا 6ی جوولای 2017 لە شاری مێژوویی ئیسفەهان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان چەندین مەبەست لەخۆدەگرێت، لەوانە: 1ـ ناساندیی بەرهەمی بەرچاویی سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان لە بوارەکانی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی و رێزگرتن لە بەرهەمهێنەرانی ئەم فیلمانە، 2ـ رەخساندنیی بواریی گونجاو بۆ چالاکانی سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەم فیستیڤاڵە و 3ـ سەرهەڵدان و گەشەپێدانی بەرهەمهێنان و نمایش لە سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان لە رێگای رەخساندنیی هەل بۆ گۆڕینەوەی ئەندێشە و ئاڵووگۆڕیی بیرووڕا لە نێوان کاربەدەستانی سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان، خاوەنبیران و هۆگرانی هونەری سینەما.
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە خۆگرتووە، لەوانە:
1ـ پێشبڕکێی سینەمایی نێودەوڵەتی:
فیلمی سینەمایی، کورتە فیلم (3 تا 30 خولەک) و نیوە بڵیندی چیرۆکی (30 تا 70 خولەک)
فیلمی سینەمایی ئەنیمەیشنی، کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی (3 تا 30 خولەک) و نیوە بڵیندی ئەنیمەیشنی (30 تا 70 خولەک)
2ـ پێشبڕکێی سینەمای ئێران: فیلمە سینەماییەکان، بەرهەمی بڵیندی چیرۆکی، کورتە فیلم و نێوە بڵیند و فیلمە ئەنیمیشنییەکان (سینەمایی، کورتە فیلم و نیوە بڵیند).
لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی 30مین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران کۆمەڵێک خەڵات بەسەر هونەرمەندانی سەرکەوتوودا دابەشدەکرێت، لەوانە: خەڵاتەکانی باشترین فیلمەکانی سینەمایی، کورتە فیلم و ئەنیمەیشن، باشترین دەرهێنانی فیلمی بڵیند، باشترین سیناریۆی سینەمایی، باشترین ئەکتەر، باشترین دەستکەوتی هونەریی، باشترین دیزاین، باشترین دەنگ، باشترین بووکەڵەگێڕ،
خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران و هەروها خەڵاتی سیفژ لە لایەن رێکخراوەی "سیفژ" واتە رێکخراوەی نێودەوڵەتی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان.