هویام:هەر كارێكی هونەری پێویستە پەیامێكی روون و ئاشكرای هەبێت

هویام:هەر كارێكی هونەری پێویستە پەیامێكی روون و ئاشكرای هەبێت
دوای بەشداریكردنی لە زنجیرە درامای (حریم السلطان) لە رۆڵی (سوڵتانە هویام)، خانمە ئەكتەری توركی مریەم ئۆزرلی بوو بو یەكێك لە ئەستێرە ناسراوەكان لەسەر ئاستی توركیا و نیشتمانی عەرەبی بە هۆی نمایشكردنی زنجیرەكە لە چەندین كەناڵی عەرەبی دواتریش لە چەندین كاری دیكەی هونەریدا بەشداری كرد و ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد.
جگە لە كاری هونەری چەندین ماركەی جیهانی مەریەمیان كردە باڵیۆزی خۆیان و بۆ مەبەستی ریكلامن لەم بارەوە مەریەم دەڵێ: بەشداری كردنم لە كاری بازرگانی و ریكلام بەشێكی گرنگی كاری هونەرییە و نیشانەی ئەوەیە كە ئەو ئەكتەرە خۆشەویستە لای جەماوەر و كاریگەریی لەسەریان هەیە، من بە شانازییەوە تا ئێستا بەشداریم لە چەندین ریكلامدا كردووە و لە داهاتووشدا بەشداری دەكەم.
سەبارەت بە كاری هونەری و ناوبانگی هونەرمەند بە گشتی مەریەم دەڵێ: هونەر و نواندن پێش هەموو شتێك حەزە ئینجا پێویستە ئەكتەر بیر لەو پەیامە بكاتەوە كە لە رێگای ئەو كارە هونەرییەوە بە جەماوەری دەگەیەنێت دواتریش بیر لە كاردانەوەی ئەو كارە و ئاستی كاریگەریی لەسەر جەماوەر دەكاتەوە، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی هەر كارێكی هونەری پێویستە پەیامێكی روون و ئاشكرای هەبێت بۆ ئەوەی لە نواندنی سەركەوتوو بێت.
شایەنی باسە مەریەم ئۆزرلی لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە و بەم دواییە گەشتێكی بۆ چەند وڵاتێكی كەنداوی عەرەبی ئەنجامدا بە مەبەستی ئەنجامدانی كاری بازرگانی و ریكلام بۆ ژمارەیەك كۆمپانیا.
Top