بۆ یەكەم جار ئەحلام حەجی سەردانی عێراق دەكات
ئەحلام حەجی كە لە دایكێكی عێراقی و مەغریبییە لە لێدوانێكدا وتی: من پێشتر دوو جار سەردانی كوردستانم كردووە، سەردانی یەكەمم ساڵی پار بوو و ئەم ساڵیش سەردانی هەولێرم كرد و وەك بەرپرسی رێكخراوی (احلام الگفولە) سەردانی كەمپی (هەرشەم)م كرد كە تایبەتە بە ئاوارەكانی موسڵ بۆ ئەوەی لە نزیكەی ئاگاداری رەوشی ژیانی ئەو ئاوارنە بم.
سەبارەت بەم سەردانەی ئەحلام دەڵێ: من لە دایكێكی عێراقی و باوكێكی مەغریبیم، زۆر حەزم دەكرد سەردانی بەغدا بكەم، دایكم سەردانی كردووە، بەڵام ئەو دەرفەتە بۆ من نەرەخسا بوو تا ئەمڕۆ، ئەمڕۆش بۆ بەشداری كردن لە ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق سەردانی بەغدا دەكەم ئەمەش بۆ من جێگای شانازییە كە لە ئاهەنگێكی لەو جۆرەدا بەشداری دەكەم و لە نزیكە ئاگاداری رەوشی هاووڵاتیان بم، چونكە دەزانین عێراق بە بارودۆخێكی سەختدا گوزەری كردووە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو و بە دەیان هەزار هاووڵاتی و منداڵ بوونەتە قوربانی جەنگێك كە بەسەریاندا سەپێنراوە.
ئەحلام لە كۆتایی لێدوانەكەیدا وتی: هیوادارم ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری باڵی بەسەر هەموو جیهاندا بكێشێت بەتایبەتی لەو ناوچەیەی كە بە بارودۆخێكی دژوار و سەختدا تێدەپەڕێت و شەڕ و نا ئارامی لە هەموو لایەكەوە هەیە.