شاروتی حەسەن: ریكلام نیشانەی سەركەوتنی ئەكتەرە
ریكلامەكە سەركەوتنێكی بەرچاوی بەدەستهێنا، بەڵام دوای بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانە لە زۆر لاوە رەخنەیەكی زۆر ئاراستەی شاروتی كرا، لەلای خۆیەوە شروتی وەڵامی ئەو كەسانەی دایەوە كە رەخنەیان ئاراستەی كردبوو و وتی: هەر براند یان كۆمپانیایەكی جیهانی بەر لەوەی دەست بە ریكلام بكات و كەسێكی شایستە هەڵبژێرێت بۆ كاڵاكانی، بە دوای كەسێكدا دەگەڕێت كە لە رووی بازرگانییەوە سەركەوتنی كاڵاكەی مسۆگەر بكات بۆیە كەسێك دەستنیشان دەكات كە لەلایەنی جەماوەرییەوە سەركەوتوو بێت.
شروتی زیاتر وتی: من سوپاسی ئەو براندە دەكەم كە متمانەیان بە من هەبوو و شانازیشیان پێوە دەكەم، من نامەوێ باسی خۆم بكەم، بەڵام دەستنیشان كردنی هەر كەسێك بۆ ئەم كارە نیشانەی خۆشەویستی جەماوەر و سەركەوتنیەتی لە بوارەكەی خۆیدا جا ئەو كەسە ئەكتەر بێت گۆرانیبێژ یان یاریزان، چونكە مەبەستی ئەوان سەركەوتنی فرۆشتنی كاڵاكەی خۆیان و پەیدا كردنی ناوبانگی زیاترە و لەم رووەوە دەیانەوێ سوود لە ناوبانگی كەسایەتییە ناسراوەكانی نێو كۆمەڵگا هەیە.