سانجۆ: تەمەنی منداڵیم زۆر سەخت بوو
ئەلتچین لە بارەی رۆڵی دایكی لە سەركەوتنی وتی: زۆر لە ساتەكانی منداڵیم لە بیرە، تەمەنم سێ ساڵ بوو كە دایك و باوكم جیابوونەوە و باوكم ئێمەی جێهێشت، ئەو كات من و پێنج خوشك و براكەم بچووك بووین، بەڵام دایكم بڕیاریدا خەبات بكات لە پێناو ئێمەدا و دووبارەی ژیانی هاوسەرێتی پێكنەهێناوە، بۆیە من زۆر رێز لەو قوربانیدانەی دەگرین و تا دەمرین خۆمان بە قەرزداری ئەو دەزانین، چونكە ئەگەر ئەو نەبووایە ئێمە نەدەگەیشتین بەم رۆژگارەی ئێستا.هەر دەربارەی ژیانی خۆی سانجۆ دەڵێ: لە پێنج ساڵی رابردوودا ژیانی من گۆڕانكاری زۆری بەسەردا هاتووە و بووم بە مرۆڤێكی زۆر هێمن و بڕوای زیاترم بەخۆم هەبوو و بەرەو پێشتر و باشتر هەنگاوم ناوە، هەر لەو ماوەیەدا لە ترس و شەرم رزگارم بوو بەتایبەتی ترسم لە تەنیایی و تاریكی و كەسانی بێگانە.
سەبارەت بە هاوسەری ژیانیشی سانجۆ دەڵێ: ئەو كەسەی خۆشمدەوێ زیرەك و قسە خۆشە، هەمیشە وام لێدەكات بە پێكەنین و زەردەخەنەوە بژیم، كاتێك لەگەڵی دەبم هەست بە خۆشییەكی بێ سنوور دەكەم بەجۆرێك دەتوانم تەواوی ژیانم بە خۆشی و شادی لەگەڵی بەسەر بەرم.