میشتی بەرگری لە كارەكانی خۆی دەكات

میشتی بەرگری لە كارەكانی خۆی دەكات
خانمە ئەكتەری بۆڵیۆد میشتی چاكرەپۆرتی كە بە ركابەرە سەرەكییەكەی ئیشواریا رای ناسراوە، بێزاری و دڵتەنگی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەو هەواڵ و راپۆرتە رۆژنامەوانیانەی لە میدیاكانی هیندستان دەربارەی فیلمی (Babu Baga Busy) بڵاودەكرێنەوە كە دوایین كاری سینەمایی ئەم ئەكتەرەیە و بڕیار وایە بەم نزیكانە لە شاشەكانی سینەما نمایش بكرێت.
میدیاكانی هیندستان بە توندی هێرشیان كردۆتە سەر ئەم فیلمە بەتایبەتی دیمەنە سەرنجڕاكێش و وروژێنەرەكانی، لەم بارەیەوە میشتی بۆ ماڵپەڕی (deccanchronicle) وتی: من دەمەوێ لە چوارچێوە رۆڵە كلاسیكییەكانی پێشووم بێمە دەرەوە و رۆڵی كەسێكی پێگەیشتوو و تێگەیشتوو ببینم، هەرچەندە ترسی زۆرم هەیە كە رۆڵێكی گەورە و گرنگی وەك ئەوەی لە فیلمی (Babu Baga Busy) گرفتی گەورەم بۆ درووست بكات، بەڵام بوونی كەسێكی وەك دەرهێنەر نافیم مداریم هانیدام بۆ بەردەوام بوون لەو كارە، چونكە ماچ و وروژاندن زۆر ئاساییە ئەگەر لە میانەی فیلمەكە بەكاربهێندرێت و سنوورەكان نەبەزێنێت.
چەند ماڵپەڕێكی هیندی ئەوەیان باس كرد كە جگە لە دیمەنە وروژێنەرەكان و ماچ كردن، گفتوگۆی فیلمەكەش چەند قسەیەكی ناشیاویشی تێدایە.
Top