جنیڤەر خەریكە بن ئەفلیك شێت دەكات

جنیڤەر خەریكە بن ئەفلیك شێت دەكات
لە میانەی كۆڕێك كە بەتایبەت بۆ نمایش كردنی دوایین فیلمی بین ئەفلیك كە بە ناوی (The accountant)یە رێكخرا بوو، ئەفلیك زۆر شڵەژاو و پەشوكاو دیار بوو لە رووی دەروونییەوە ئەمەش دوای ئەوەی لە هەواڵی داواكەی جنیڤەر گارنەری هاوسەری بۆ جیابوونەوە دڵنیا بووە كە پێشكەشی دادگای كردووە و ئیمزای لەسەر كرد.
لە كۆڕەكەدا ئەفلیك زۆر هیلاك دیار بوو و دەموچاوی ئارەقەیەكی زۆری كردبوو، هەروەها قژ و جلوبەرگیشی زۆر نارێك بوون، پەیوەندی نێوان ئەفلیك و جنیفەر گارنەر بەر لە دوو ساڵ تێكچوو كاتێك جنیفەر زانیی خیانەتی لێدەكات لەگەڵ ئافرەتێك كە منداڵەكانی پەروەردە دەكات، هەرچەندە لەو ماویەدا جنیفەر زۆر هەوڵیدا لاپەڕەیەكی نوێ لە پەیوەندییەكەیان دەست پێبكەن، بەڵام هەوڵەكانی شكستیان هێنا بەمەش ناچار بوو داوای جیابوونەوە بكات.
بەپێی سەرچاوەكانی ماڵپەڕی (TMZ)ی تایبەت بە هەواڵی هونەرمەندان و ناوداران هەردوو لا لە دادگا رەزامەند بوون و ئیمزایان لەسەر بڕیاری جیابوونەوەیان داوە بەبێ پشت بەستن بە پارێزەر، پەروەردەكردنی هەرسێ منداڵەكانیشیان بە گوێرەی یاسا دەبێت.
Top