هۆكاری جوانی ماریمار بۆ چی دەگەڕێتەوە؟

هۆكاری جوانی ماریمار بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
لە سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی رابردوو لە جیاتی زنجیرە دراما توركییەكان زنجیرە دراما مەكسیكییەكان باو بوون و ئەو كاتیش بۆ سەر زمانی كوردی دۆبلاژ نەدەكران، بەڵكو تەنیا بە زمانی عەرەبی بوون، یەكێك لە زنجیرە هەرە پێشكەوتووەكان كە لە ساڵانی نێوان 1992-1994 پێشكەش دەكرا زنجیرەی (ماریمار) بوو كە لە پاڵەوانیەتی ئەكتەر و گۆرانیبێژی ناسراوی مەكسیكی تالیا بوو.
تالیا ئێستاش بەردەوامە لەسەر كاری هونەری بەتایبەتی لە بواری گۆرانی وتن و یەكێكە لە ئەستێرە هەرە سەركەوتووەكان مەكسیك و خاوەن جەماوەرێكی زۆر، ئەوەی زیاتر سەرنجی جەماوەری راكێشاوە ئەوەیە دوای ئەو هەموو ساڵە تالیا كە تەمەنی لە پەنجا ساڵی نزیك بووەتەوە كەچی هێشتا جوانییەكەی خۆی لە دەست نەداوە بێ ئەوەی نەشتەرگەری جوانكاری ئەنجام بدات.
(ماریمار) لە وەڵامی ئەم پرسیارە دەڵێ: هۆكار زۆرن بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت پارێزگاری لە جوانی خۆی بكات و لە دەستی نەدات، لەوانە خۆراكی تەندروست، زۆر خۆ ماندوو نەكردن، ئەنجامدانی وەرزش بەشێوەیەكی رێكوپێك، ئەمانە هەموویان یارمەتیدەرن بۆ تەندرووستییەكی باش كە كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر پیر نەبوون هەیە و مانەوەی مرۆڤ بە گەنجی و جوانی.
تالیا هەر سەبارە بە جوانییەكەی دەڵێ: بەڵام هۆكاری سەرەكی مانەوەی من بە جوانی ئەوەیە كە لە ژیانی هاوسەرێتی زۆر ئاسوودەم لە هەموو روویەكەوە و لە گرفت و كێشە دوورم، من و هاوسەرەكەم زۆر رێز لە یەكتری دەگرین و یەكترمان خۆش دەوێ.
Top