جنیڤەر لۆرانس بە توندی دژی گەندەڵی دەوەستێتەوە

جنیڤەر لۆرانس بە توندی دژی گەندەڵی دەوەستێتەوە
رەخنەگرتن لە حكومەتی ئەمریكا لەلایەن هونەرمەند و ئەستێرەكان لەكاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن و دوای هاتنی دۆناڵد ترەمپ خەریكە دەبێتە دیاردە، دوایینیان ئەستێرەی ناسراوی هۆڵیۆد جنیڤەر لۆرانس بوو كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هێرشێكی توندی كردە سەر حكومەتی ئەمریكا و بە گەندەڵی تۆمەتباری كرد.
لۆرانس هەڵوێستێكی توند و یەكلاكەرەوەی نواندووە و لە فەیسبوك نووسیویەتی: زۆر كەس لە حكومەت هەن دەسەڵات و پارەیەكی زۆریان هەیە، بەڵام بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاری دەهێنن، نەك بۆ بەرژەوەندی میللەتی ئەمریكا.
لۆرانس لەگەڵ نووسینەكەی ڤیدیۆیەكی بڵاوكردبۆوە و باس لە كچێك دەكات كە كچەكەی خۆی لە نەشتەرگەری كردنەوەی دڵ لە دەستداوە بە هۆی كەمتەرخەمی كارمەندانی نەخۆشخانەیەك، هەرچەندە ئەم نەخۆشخانەیە پاداشتێكی زۆر وەردەگرن بۆ هەندێك جۆری نەشتەرگەری، لەوانەش نەشتەرگەری كردنەوەی دڵ، كەچی بەرپرسان پێی دەڵێن ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە بەرژەوەندیی نەخۆشدا نییە.
لە لایەكی دیكەوە لۆرانس رایگەیاند كە هیچ جۆرە لێك نزیكبوونێكی لەگەڵ خانمە ئەكتەری كۆچ كردووی میسری زوبێدە سەروەتدا نییە، بەڵام خزماتییەكی پلە سێ لە نێوان خۆی و ئەكتەر جێرمی رینەردا هەیە.
Top