كیم خۆی بۆ رۆڵی كلیۆپاترا ئامادە دەكات
لەم بارەیەوە كارداشیان رایگەیاند كە لە دڵەوە هیواخوازە بتوانێت رۆڵی شاژنی میسری كلیۆپاترا، یان هەر شاژنێكی دیكەی فیرعەونییەكان ببینێت بە مەرجێك رۆڵێكی دەگمەن و ناوازە بێت لە رووی دەق و دەرهێنانەوە لە ئاستێكی بەرزدا بێت و بەشێوەیەك پێشكەشی بكات كە زۆر دوور بێت لەو شێوازەی كە پێی ناسراوە لەلایەن جەماوەر .
كارداشیانی تەمەن 35 ساڵ لە میانەی ئاهەنگ نمایش كردنی تایبەتی فیلمی (The Promise ) دووپاتی كردەوە رایگەیاند: ئەو لۆكە نوێیەی كە بەم دواییە پێی دەركەوتووە و جیاوازە بەتایبەتی كە قژی كورت كردۆتەوە وایكردووە كە زۆر كەس بەراوردی بكەن لەگەڵ شاژنە فیرعەونییەكان، بەڵام من دەمەوێ ئەوە دووپات بكەمەوە كە زۆر حەز لە بینینی رۆڵی كلیۆپاترای شاژنی فیرعەونییەكان دەكەم و ئەمە خەونی منداڵیم بووە، بەتایبەتی دوای بینینی ئەو فیلە ئەلیزابێس تایلۆر و ریتچارد بیرتۆن پێشكەشیان كرد.