میریام تەنیا لە ئاهەنگی تایبەت گۆرانی دەڵێ
میریام لەم بارەوە دووپاتی كردەوە كە لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی رێككەوتوون كرێی بەشداریكردنی لە ئاهەنگەكان دووهێندە زیادبكات، چونكە بە هۆی ئەوەی كرێیەكەی كەم بوو، ناچار بوو لە هەفتەیەكدا زیاتر لە چوار ئاهەنگ ساز بكات و زۆر جار شوێنەكانیشیان لە یەكتری دوور بوون.
خانمە گۆرانیبێژە لوبنانییەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لە ئێستادا تەنیا خانەوادە زۆر دەوڵەمەندەكان دەتوانن بۆ ئاهەنگە تایبەتییەكان گرێبەستی لەگەڵ بكەن بە هۆی زۆری كرێیەكەی، بۆیە ئەویش تەنیا بۆ كەسانی زۆر دەوڵەمەند ئاهەنگ ساز دەكات و هەرچەندە ژمارەی ئاهەنگەكانی كەم بۆتەوە، بەڵام كرێی زۆر زیادی كردووە، ئەمەش لە زۆر رووەوە سوودی پێی گەیاندووە.
هەرچەندە زۆر كەس دەستخۆشییان لە میریام كرد بۆ ئەو راستگۆییەی، بەڵام رووبەڕووی رەخنەیەكی زۆریش بۆوە.