(خلی ایدك بایدی) نوێترین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ره
حه‌سنا مه‌ته‌ر له لێدوانێكی تایبه‌ت گوتی: نوێترین گۆرانیم به‌ناوی (خلی ایدك بایدی) وێنه‌گرتووه، ئه‌م گۆرانییه له شێوه‌ی فیدیۆ كلیپه له ده‌رهێنانی جۆرج بوعهبدۆ، هۆنراوه‌ی د.میشال جحا و ئاوازی جۆزیف جحا، دابه‌شكردنی باسم رزق و تۆمار كردنی ئیلی به‌ربه‌ره.
حه‌سنا مه‌ته‌ر گوتیشی: گۆرانییه نوێیه‌كه‌م له ناوچه‌ی تهنورین و شاتین له لوبنان به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ وێنه‌گرتووه.
كلیپه نوێیه‌كه‌ی حه‌سنا مه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانی پێشوو جیاوازی هه‌یه، چ له شێوه‌ی ده‌رهێنان، چ وه‌ك ستایلی هونه‌رمه‌ند كه یه‌كه‌مجاره كار له‌گه‌ڵ دیزاینه‌رێكی جۆن بیار له‌حود ده‌كات.
جێی باسه، دوایین كاری حه‌سنا مه‌ته‌ر تۆماركردنى به‌رهه‌مێك بوو بۆ پێشمه‌رگه به‌ناوی (حیوا رجال الپیشمهرگه) له هۆنراوه‌ى كه‌ریم عێراقى، ئاوازدانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازى بۆ دانابوو. مه‌ته‌ر له رۆژی كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له شاری هه‌ولێر له‌به‌رده‌م به‌رپرسانی سیاسی و ئیداری گۆرانییه‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد.
حه‌سنا مه‌ته‌ر له وڵاتى لوبنان له‌دایك بوو، زیاتر له 4 ساڵه ژیان له كوردستان به‌سه‌ر ده‌بات، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه له لوبنان به باڵیۆزی گۆرانی كوردی- لوبنانی بناسرێنێت، خۆیشی كوردستان به‌وڵاتی دووه‌می خۆی ده‌زانی، له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند به‌رهه‌مێكى بڵاوكردۆته‌وه تێیدا گۆرانییه‌كى فلكلۆرى كوردى وتووه.