بەڕێوەبەری كارەكانی سانجۆ تۆمەتباری دەكات
باشای لە داواكەیدا دژی سۆنجای بەوە تۆمەتباری دەكات كە بێ ئەوەی ئاگاداری بكاتەوە یەكلایەنانە گرێبەستی نێوانیانی هەڵوەشاندۆتەوە و گرێبەستی لەگەڵ كەسێكی دیكە واژۆ كردووە وەك بەڕێوەبەری كارەكانی ئەمەش زیانی ماددی و مەعنەوی زۆری پێگەیاندووە، بۆیە لە سكاڵاكەیدا داوای بڕی (100) هەزار دۆلاری ئەمریكی دەكات وەك قەرەبووی ئەو زیانانە.
لەلایەن خۆیەوە سانجای ئامادە نەبوو هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ باشای ئاشكرا بكات و دەربارەی سكاڵا و تۆمەتبار كردنیشی وتی: بێگومان كارێكی ئاساییە كە باشای بەرگری لە خۆی بكات.
شایەنی باسە بەشی یەكەمی زنجیرە درامای (خۆشەویستی بۆ كرێ) ئێستا نمایش دەكرێت و هەر یەكە لە سانجای و باریش ئەردۆتش رۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینن