شیلپا شندی: بەرهەمهێنەری فیلمەكەم داوای پێوەندیی لێكردم
سەرچاوەیەكی نزیك لە شیلپا بە ماڵپەڕی (indianexpress)ی راگەیاند كە لە بنكەیەكی پۆلیس سكاڵای دژی سانجای كولیی بەرهەمهێنەری زنجیرە تەلەفزیۆنی (خوشكەكان) كردووە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دەستدرێژی سێكسی، دوای ئەوەی چەند جارێك داوای پەیوەندیی سێكسیی لێ كردووە، هەروەها چەندین جار بە( گەرم و سەرنجڕاكێش) بانگی كردووە.
شیلپا لە سكاڵاكەیدا دەڵێ: بەرهەمهێنەری ناوبراو هەرەشەی دەركردن و دوورخستنەوەی لێكردووە ئەگەر ئەو كارە باس بكات، بەڵام هاوسەری سانجای بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند: ئەو مەسەلەیە درووستكراوە و دوورە لە راستی، ئێمە بڕوای تەواومان بە دادگا هەیە و نامانەوێ گرنگییەكی زیاتر بە ئیدیعایەكی درۆ بدەین.
شایەنی باسە شیلپا دوای تۆمار كردنی سكاڵاكەی زنجیرە دراماكەی جێهێشت.