دوو فیلمی ده‌رهێنه‌ر سامی كاكه‌ به‌شداری لە فێستیڤاڵێکی مەغریبی ده‌كات

دوو فیلمی ده‌رهێنه‌ر سامی كاكه‌ به‌شداری لە فێستیڤاڵێکی مەغریبی ده‌كات
فیلمی دۆكیۆمێنتەری "خۆشەویستم هەولێر" لە دەرهێنانی سامی كاكە بەشداری لە یەكەمین خولی فێستیڤاڵی "دار ئەلبەیزا" دەكات لە مەغریب و فیلمی كردنەوەی فێستیڤاڵەكە دەبێت.
سامی كاكە، دەرهێنەری فیلمەكە رایگەیاند، دوو فیلمی لەو فێستیڤاڵە مەغریبییە وەرگیراون كە مانگی داهاتوو لە كازابلانكای مەغریب بەڕێودەچێت. گوتیشی "لە بەشی دۆكیۆمێنتەری فیلمی خۆشەویستم هەولێر فیلمی كردنەوەی فێستیڤاڵەكە دەبێت، فیلمی ئەودیوی تاوانیش لە فێستیڤاڵەكەدا بەشداری دەكات".
سه‌باره‌ت به‌ ئامادەبوونی لە فێستیڤاڵەكە، سامی كاكە گوتی "ئەگەری هەیە نەتوانم بەهۆی بارودۆخی ئابووریی كوردستان لە فێستیڤاڵەكە ئامادەبم، چونكە هەر میوانێك دەبێت لەسەر خەرجیی خۆی بچێتە فێستیڤاڵەكە".
Top