ئەنتۆنیو باندیراس وازی لە جگەرە كێشان هێناوە
باندیراسی تەمەن 56 ساڵ ئاشكرای كرد كە لەمەودوا لە جگەرەكێشان دووردەكەوێتەوە هەروەها كار و چالاكییە هونەرییەكانیشی كەم دەكاتەوە، لەمبارەوە وتی: نەشتەرگەرییەكەم یەك شتی ئیجابی هەبوو، ئەویش ئەوەیە كە ناچار بووم لە جگەرەكێشان دووربكەومەوە بێ ئەوەی پەنا بۆ دەرمان و حەب و هیچ شتێكی دیكە ببەم. لە كاری هونەری بەردەوام دەبم، چونكە بە هیچ شێوەیەك ناتوانم وازی لێ بهێنم و لێی دووربكەومەوە، بەڵام هەندێك لە كارەكان كەم دەكەمەوەو دوای تەواوكردنی هەر فیلمێك ماوەیەك دەحەسێمەوە ئینجا دەست پێدەكەمەوە و جگە لە نواندن بە نیازم بە تێپەڕبوونی كات بچمە دواوەی كامیرا و دەق و سیناریۆی فیلمەكان بنووسمەوە.
شایەنی باسە ئەنتۆنیۆ باندیراس بە هۆی بەشداریكردنی لە فیلمەكانی دەرهێنەری ئیسپانی پێدرۆ مۆدۆڤا نازناوی پەیدا كرد بەر لەوەی روو لە ئەمریكا بكات و بە شێوەیەكی رەسمی دەست بەكاری نواندن بكات.