جیسیكا ئەلبا بە نەخوێندەواری كچان دڵتەنگە
دەربارەی ئەو یاسایەی كە حەز دەكات لە جیهاندا رەت بكرێتەوە جیسیكا دەڵێ: زۆر یاسا هەن كە لە جیهاندا پێویستیان بە هەموار كردنەوە یان رەت كردنەوە هەیە، بەڵام ئەو یاسایەی كە من دەمەوێ لە جیهاندا نەمینێت یاسای نا یەكسانییە لە نێوان كچ و كوڕ لە خوێندندا، زۆر بەم یاسایە پەست و نیگەران دەبم، چونكە حەز دەكەم هەمو مرۆڤەكان یەكسان بن لە ئەرك و مافەكاندا.
ئەلبا لە بارەی كارە سلبی و ئیجابییەكانی ژیانی دەڵێ: من كەسێكی وەفادارم، لە هەمان كاتدا رەفتاری سلبیش لە ژیانمدا بوونی هەیە لەوانە زۆر ناخەوم و زوو شتی لە بیر دەكەم، هەروەها حەز دەكەم بتوانم لە نووسین و تایپ كردندا خێرا بم بۆ ئەوەی بە ئاسانی وەڵامی ئیمێلەكان بدەمەوە.