تاپسی بانۆ داوای سەربەخۆیی ئافرەتان دەكات
تاپسی جگە لەو فیلمە بەشداری لە كارێكی دیكەشدا كردووە هەر لەو بوارەوە كە خۆی لە ڤیدیۆییەكدا دەبینێتەوە و ئاراستەی كچانی كردووە، لەم كارەیدا تاپسی ترسی ئافرەتان لە پۆشینی جلوبەرگی كورت و خواردنەوەی كحول لە شەوان و چەند كارێكی كە ئافرەتان خۆیان لێ بەدوور دەگرن بۆ لانەدان لە بەها و پێوەرە كۆمەڵایەتییەكان و توڕە نەكردنی كۆمەڵگە رەت دەكاتەوە و داوا دەكات ئافرەتان بە هیچ شێوەیەك خۆیان پابەندی ئەم جۆرە كارانە نەكەن و گوێڕایەڵیان نەبن.
رۆژنامەی (كاتچ نیوز) لەم بارەوە دەڵێ: ئەم داوایەی پاتسۆ وەك بانگەوازێكی ئاگادار كردنەوە و وشیار كردنەوەی زیاتری هەموو ئافرەتانە بەتایبەتی كچە گەنجەكان بۆ ئەوەی وەك ئارەزوویەك بەرگری لە خۆیان بكەن و چیتر چەوسانەوە و ژێردەستی قبوڵ نەكەن، لەلایەكی دیكەوە ئێستا تاپسی سەرقاڵی كاری فیلمی (نام شبانە)یە و تێیدا رۆڵی ئافرەتێكی سیخوڕ دەبینێت، بۆیە ناچارە مەشقی وەرزشیی قورس ئەنجام بدات.