لە زانكۆی زاخۆ.. سیمینارێك بۆ رۆڵی فیلم و هونه‌ر له‌ وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی جیهانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت

لە زانكۆی زاخۆ.. سیمینارێك بۆ رۆڵی فیلم و هونه‌ر له‌ وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی جیهانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
سبه‌ی پێنج شه‌ممه‌، زانكۆی زاخۆ سیمینارێك بۆ كه‌ی به‌هار ده‌رهێنه‌ری كوردی دانیشتووی به‌ریتانیا، له‌ ژێر ناونیشانی (فیلم نیشاندان و پێشكه‌شكردنێك بۆ رۆمان) رێك ده‌خات.
له‌مباره‌یه‌وه‌، كه‌ی به‌هار له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: خاڵی سه‌ره‌كیم له‌ سازدانی ئه‌م سیمیناره‌، ده‌مه‌وێت باس له‌ كه‌مپینه‌كه‌م بكه‌م كه‌مپینی سیریك (جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق و سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان)، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ له‌ رێگه‌ی نیشاندانی فیلمی (خه‌ونی كورد، جه‌نگ یان ئاشتی) به‌ قوتابی و لاوانی وڵاته‌كه‌م بڵێم: با هه‌موومان پێكه‌وه‌ خه‌می كوردستانه‌كه‌مان بخۆین و تێبگه‌ین كه‌ فیلم و هونه‌ر رۆڵێكی چه‌ند گرنگی هه‌یه‌ له‌ وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی جیهانی بۆ گه‌لی كوردستان به‌ به‌مه‌ستی گه‌یشتن به‌ سه‌ربه‌خۆیی.
جێی باسه‌، پڕۆژەی سێمینار لە زانکۆکانی هه‌رێمی کوردستان بە زمانی ئینگلیزی لە لە لایەن نووسەر و فیلمکاری کورد، کەی بەھار به‌رێوه‌ده‌چێت، بە نیشاندانی فیلمێکی ديکۆمێنتەری و پێشکەشکاريیەک بۆ ڕۆمانی (نامە لە کوردێکەوە)، یەکەم ڕۆمانی کوردی بە زمانی ئینگلیزی کە لە بەڕیتانیا بڵاوبۆتەوە. ھەروەھا گفتوگۆیەکی کراوە لەگەڵ ئامادەبووان بە ناونیشانی، بەھرەداری بازرگانی و بەھرەداری ھونەری.
له‌وێستگه‌ی یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌ری كه‌ی به‌هار، دوێنێ سیمینارێكی فیلم نیشاندان و پێشكه‌شكردنی كتێبی (نامه‌ له‌ كوردێكه‌وه‌) به‌زمانی ئینگلیزی بۆ قوتابیانی زانكۆی ئه‌ربیل ئینته‌رناشنال له‌ شاری هه‌ولێر سازكرد، له‌و سیمیناره‌دا كه‌ ماوه‌ی دوو كاتژمێری خایاند، كه‌ی به‌هار تێروانینی خۆی له‌سه‌ر فیلمی (خه‌ونی كورد، جه‌نگ یان ئاشتی) باسكردو له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی ئه‌نجامدا. دواتریش بۆ خوێنه‌ران واژۆی له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی كرد.
Top