كیدمان خۆی گەنج دەكاتەوە

كیدمان خۆی گەنج دەكاتەوە
خانمە ئەكتەری ناسراوی ئوسترالی كە تەمەنی گەیشتووتە تەمەنی 50 ساڵی ئاشكرای كرد كە پشت بەستن بە نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری باشترین چارەسەرە بۆ ئەوەی روخساری ئافرەت بە گەنجی بمینێتەوە و جوانییەكەی بەردەوام بێت.
نیكۆڵ كیدمان لە میانەی لێدوانیكدا وتی: پێویستە دان بەوە بنێم كە من پۆتۆكس وەك چارەسەری جوانكاری بەكار دەهێنم بۆ ئەوەی بە گەنجی بمێنمەوە و جوانی دەموچاوم تێك نەچێت، دوای ئەم لێدوانە و لە یەكەم دەركەوتنیدا جەماوەری كیدمان هەستیان بە جیاوازییەكی زۆر كرد لە دەموچاوی تەنیا لە ماوەی یەك هەفتەدا هەست بە دابەزینێكی بەرچاو لە دابەزینی كێشی لەشی دەكرا. ئەمەش پرسیاری زۆری لای چاودێران و جەماوەرەكەی درووستكرد.
لە دوای ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار دیسان نیكۆڵ لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی گۆڵدن كامیرا دەركەوتەوە دەموچاوی گۆڕانكارییەكی زۆریان بەسەردا هاتبوو و پڕتر و جوانتر بوون ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێناوە.
Top