كیدمان خۆی گەنج دەكاتەوە
نیكۆڵ كیدمان لە میانەی لێدوانیكدا وتی: پێویستە دان بەوە بنێم كە من پۆتۆكس وەك چارەسەری جوانكاری بەكار دەهێنم بۆ ئەوەی بە گەنجی بمێنمەوە و جوانی دەموچاوم تێك نەچێت، دوای ئەم لێدوانە و لە یەكەم دەركەوتنیدا جەماوەری كیدمان هەستیان بە جیاوازییەكی زۆر كرد لە دەموچاوی تەنیا لە ماوەی یەك هەفتەدا هەست بە دابەزینێكی بەرچاو لە دابەزینی كێشی لەشی دەكرا. ئەمەش پرسیاری زۆری لای چاودێران و جەماوەرەكەی درووستكرد.
لە دوای ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكار دیسان نیكۆڵ لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی گۆڵدن كامیرا دەركەوتەوە دەموچاوی گۆڕانكارییەكی زۆریان بەسەردا هاتبوو و پڕتر و جوانتر بوون ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێناوە.