بیباشۆ باجێكی گەورەی یەك قسەی دا

بیباشۆ باجێكی گەورەی یەك قسەی دا
زۆر لە كەسایەتییە ناسراوەكانی جیهان سەردانی لەندەن دەكەن بۆ ئامادە بوون لە نمایشە جیهانییەكانی جلوبەرگ كە بەردەوام لەو شارە ئەنجام دەدرێت، بەم دواییەش هەردوو دیزاینەری ناسراوی جیهانی لوبنا و ئۆزما خانمە ئەكتەری ناسراوی بۆڵیۆد پیباشۆ باسۆ و هاوسەرەكەیان بانگهێشت كردبوو بۆ ئامادە بوون لە یەكێك لە نمایشاكانیان.
باسۆ لە كاتی ئامادەبوونی لەو نمایشە تووشی گرفتێكی ناخۆش بۆوە و لە سۆشیال میدیا زۆر باس كرا، دوای ئەوەی خانەی نمایشەكە باسۆی بە رەوشتی نا پیشەیی تۆمەتبار بكرد، چونكە نمایشەكەی رەتكردەوە، بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی مۆمبای میرۆر وا بڕیار بوو هاوسەری باسۆ لە هۆڵی جیسۆن لەگەڵی دەركەوێت لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكە دوای كۆتایی هاتنی نمایشەكە، بەڵام باسۆ دواتر رازی نەبوو ژوورەكەی چۆڵ بكات ئەمەش زیانێكی زۆری بە خانەكە گەیاندە كە بە (7800) جونەیهی ئیسترلینی مەزەندە دەكرێت، هەروەها داوای لە خانەكەش كرد كە خەرجی پێنج شەوی خۆی و هاوسەرەكەی لە ئەستۆ بگرن، بەڵام رەتیان كردەوە لە بەرامبەردا باسۆش رازی نەبوو هۆتێلەكە چۆڵ بكات بۆیە مشتومڕ درووست بوو و قسەی ناشیرینی بە بەڕێوەبەری نمایشەكە گوت.
Top