نۆرجول گرنگی زۆر بە ستایلی جلوبەرگ دەدات
نۆرگول یەشیلجای خانمە ئەكتەری ناوداری توركی لە یەكێك لە بۆنە تایبەتەكان بە لۆكێكی ژاپۆنی سەرنجڕاكێش و جوان دەركەوت، ئەمەش وای لێكرد هەوادارانی وێنەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوی بكەنەوە لەهەمان كاتدا خۆشحاڵی خۆیان بەم هەنگاوە دەربڕی، دوای بڵاوبوونەوەی وێنەكان هەندێك لە هەوادارانی پێیانوابوو ئەم وێنەیە تایبەتە بە وێنەگرتنی دیمەنێكی دیاریكراوی كارێكی هونەری، بەڵام ئەوەی زیاتر سەرنجی راكێشان جوانیی جلوبەرگە و ئەو بڕە زۆرەی مكیاژە بوو كە بەكاری هێنابوو.