شوكوڵاتە چی بە نەوال كردووە؟

شوكوڵاتە چی بە نەوال كردووە؟
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی نەوال ئەلزوغبی رایگەیاند ئەو تەمەنێكی زۆری لەگەڵ داپیر و باپیری بەسەر بردووە و تا دەمرێت ئەو ساتە خۆشانە لە یاد ناكات، چونكە زۆریان خوشدەویست، بەڵام لە زۆر رووەوە جیاوازییەكی زۆریان لە نێواندا هەبوو ئەمەش لە مامەڵە كردن لەگەڵ زۆر بە باشی رەنگی دابۆوە.
نەوال لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ كەناڵی دی ئێم سی وتی: داپیرە و باپیرەم زۆر جیاواز بوون، داپیرم زۆر رەزیل بوو، كاتێك باپیرم شوكوڵاتەی دەهێنایەوە ماڵەوە، ئەویش لە سندوقێكدا هەڵی دەگرت و بە كلیك زۆر بە توندی دایدەخست بۆ ئەوەی كەس نەیخوات، بەڵام من زۆر دوای هەنگاوەكانی داپیرم دەكەوتم و دەمزانی كلیلەكە لە كوێ هەڵدەگرت، بۆیە دەچووم سندوقەكەم دەكردەوە گشن شوكوڵاتەكانم دەبرد و كاتێكیش دەگەڕایەوە دەیبینی كە هیچی تێدا نەماوە، بەڵام قسەی نەدەكرد.
دەربارەی جوانییەكەی خۆیشی نەوال وتی: بەر لە زۆربەی ئاهەنگەكان خۆم مكیاژ دەكەم و گرنگییەكی زۆریش بە جلوبەرگ دەدەم، بەر لە 21 ساڵ من یەكەم خانمە گۆرانیبێژ بووم كە لە ئاهەنگەكاندا جێز لەبەر بكەم.
Top