لە هەولێر ( خۆشەویستەكەی) سامی كاكە نمایش دەكرێت
فیلمی (هەولێر خۆشەویستەكەم) كە لە دەرهێنانی سامی كاكە و نووسینی پشتیوان عەبدوڵایە لە رۆژانی فیستیڤاڵەكە لە پێنج كاتی جیاوازدا لە سینەماكانی مێگا مۆڵ بە خۆڕایی نمایش دەكرێت، ئەم فیلمە كە بە زمانی عەرەبییە باس لە جوانی و پێشكەوتنەكانی شاری هەولێر دەكات كە لە چەندین ساڵی رابردوودا بەخۆیەوە بینیوە و لە سەروبەندی چالاكییەكانی هەولێر پایتەختی گەشتیاری وڵاتانی عەرەبی بەرهەمهێنراوە و لە رێگای ئەم فیلمەوە چەندین كەسایەتی هونەری و ئەكادیمی و رۆشنبیری عەرەبی و جیهانی دوای ئەوەی سەردانی شاری هەولێریان كردووە تێبینی و سەرنجی خۆیان دەربارەی ئەم شارە دەخەنە روو.