ریبیکا فێرگسۆن: چاوپێکەوتنم بە توم کروز رووداوێکی گرنگ بوو

ریبیکا فێرگسۆن: چاوپێکەوتنم بە توم کروز رووداوێکی گرنگ بوو
لە دوایین بەشی زنجیرە فیلمەكانی (Mission Impossible) خانمە ئەكتەرێكی بە رەچەڵەك سویدی رۆڵی بینی ئەویش ریبیكا فێرگسۆن بوو كە بۆ یەكەم جار رۆڵی سیخوڕێكی دەبینی و لەبەر ئەوەی پێشتر رۆڵی لەو شێوەیەی بینی بوو ئەوا توانی زۆر سەركەوتووانە لەو بەشە نوێیەدا دەركەوێت و سەركەوتن بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بە گرنگی رۆڵەكەی لەو بەشەی فیلمەكەدا بۆ كاروانی هونەری خۆی دەڵێ: ئەوەی زۆر دڵخۆشی كردم لەو فیلمە كار كردن بوو لەگەڵ ئەكتەری ناسراوی جیهانی كروز هەرچەندە پێیان وتم كە كار كردن تا راددەیەك زەحمەتە لەگەڵی، بەڵام من توانیم ئەركەكەی خۆم بەجێ بگەیەنم، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی بە (ئافرەتی بەهێز) وەسفم بكەن، هەروەها فیلمەكانی كروز هەمیشە ئەكشن و جووڵەی زۆری تێدایە و زۆربەی رۆڵەكان راستەوخۆ خۆی ئەنجامی دەدات ئەمەش زیاتر هانیدام بۆ ئەوەی بەو رۆڵە رازی بم، چونكە خۆیشم حەز بەو رۆڵانە دەكەم.
دەربارەی كاریگەری تۆم كروزیش دەڵێ: من زۆر حەزم دەكرد لە نزیكەوە كروز ببینم لە كاتی ئەنجامی پرۆڤەكان بۆیە لە هەموویان ئامادە دەبووم و زۆریش هەوڵمدا سوودیان لێ وەربگرم.
Top