مەریەم دۆستی: سینەمای كوردی پێشکەوتووە
مه‌ریه‌م لە بارەی سینەمای کوردی دەڵێ: سینه‌مای كوردی نوێیه بۆیە سینەماكارانی كورد ده‌توانن زیاتر سوود له ئه‌زموونی دیكە وەربگرن، چونكە سینه‌ماكارانی كورد كه كه‌سانی به توانا و لێهاتوون له ده‌ره‌وه زیاتر بخوێنن و ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه فێر ده‌بن و وه‌ری ده‌گرن بێن له كوردستان پیاده‌ی بكه‌ن، به هه‌مان شێوه پێویسته ده‌رفه‌تێكی وا بڕه‌خسێت سینه‌ماكارانی ده‌ره‌وه سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و له نزیكه‌وه ئاشنای بارودۆخه‌كه بن
دۆستی هەروەها دەڵێ: بوونی فیلم و سینه‌ماكارانی كورد له فیستیڤاڵه جیهانییه‌كان و په‌روه‌رده كردنی سینه‌مایی و نیشاندانی ئه‌و هه‌موو خاڵه به‌هێزانه‌ی كه هه‌یه له سینه‌مای كوردیدا به ده‌ره‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی و گرنگین بۆ به‌جیهانی كردنی و به بازرگانی كردنی سینه‌مای كوردی، هه‌روه‌ها پێویسته ده‌ست له‌سه‌ر گرنگترین خاڵه‌كانی سینه‌ما دابنرێت.