تاپسی ئارەزوویەکی سەیری هەیە
كچە ئەكتەر و مۆدێلی هیندی تاپسی پانۆ پێچەوانەی ئەم جۆرە كارانەیەو بە ئاشكرا تامەزرۆیی خۆی بۆ خواردنی سەر عارەبانەی شەقامەكانی شاری دهلی راگەیاند ئەمەش واتە هیچ بەرنامەیەكی نییە وەك ئەو ئەكتەرانەی دابەزاندنی كێشی لەشیان بە گرفتێكی گەورە دادەنێن، تاپسی لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا دەربارەی خۆشەویستی خۆی بۆ خواردنی سەرشەقامەكان دەڵێ: هەر كەسێك بیەوێ بچێتە دهلی و زانیاری پێویست بێت دەربارەی باشترین و بەتامترین خواردن لەسەر شەقامەكانی ئەم شارە پێویستە راوێژ بە من بكات، چونكە من شارەزای هەموویانم، خۆشەویستیی خواردنی سەرشەقامەكان خۆی بەسەر بیر و هزری مندا سەپاندووە، زۆر حەز لە شیرینی و هەویركاری دانیماركی دەكەم، بەڵام عاشقی خواردنی هێندیك و بەرگەی ئەو خواردنە خۆشانە ناگرم كە لەسەر عارەبانەكان دانراوە و خەڵك دەوری داوە بۆ ئەوەی بیخوات.