لە ئۆسکاردا هونەر و سیاسەت تێکەڵ بوون
ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئۆسکار ساڵانە لەڕۆژی 27ی شوباتدا ئەنجامدەدرێت کە تیایدا 24 خەڵاتی جۆرجۆر لەخۆدەگرێت لەبوارەکانی سینەما، وێنە، باشترین ئەکتەری پیاو، باشترین دەرهێنەر و چەند بوارێکی تری سینەمایی.
1- ئەکتەر مارشالا عەلی خەڵاتی ئۆسکاری وەرگرت وەک باشترین ئەکتەری لاوەکی لەفیلمی Moonlight دا.
2- فیلمی Suicide Squad خەڵاتی ئۆسکاری بردەوە وەک باشترین ماکیاژ و داهێنانی قژ.
3- خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین دیزاینی جل و بەرگ بەخشرایە فیلمی Fantastic Beasts and Where to Find.
4- خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری درا بە فیلمی O.J.: Made in America.
5- خەڵاتی باشترین مۆنتاژی دەنگ درایە فیلمی Arrival.
6- خەڵاتی باشترین تێکەڵکردنی دەنگ درایە فیلمی Hacksaw Ridge.
7- خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لەڕۆڵی لاوەکیدا درایە ڤایۆلا دەیڤس.
8- خەڵاتی باشترین فیلمی بیانی درایە فیلمی The Salesman.
9- خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەشن درایە فیلمی Piper.
10- خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەشن درایە فیلمی Zootopia
11- خەڵاتی باشترین دیزاینی بەرهەم هێنان درایە فیلمی La La Land
12- خەڵاتی باشترین ڤیژواڵ ئیفێکتس درایە فیلمی The Jungle Book.
13- خەڵاتی باشترین مۆنتاژی فیلم درایە فیلمی Hacksaw Ridge.
14- خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دۆکیۆمێنتاری درایە فیلمی The White Helmets.
15- خەڵاتی باشترین کورتە فیلم درا بەفیلمی Sing.
16- خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی درا بەفیلمی La La Land.
17- خەڵاتی باشترین میوزیکی ئۆرجیناڵ درا بە فیلمی La La Land.
18- خەڵاتی باشترین گۆرانی ئۆرجیناڵ درا بەفیلمی La La Land.
19- خەڵاتی باشترین سیناریۆ درا بەفیلمی Manchester by the Sea.
20- خەڵاتی باشترین سیناریۆی وەرگیراو درا بەفیلمی Moonlight.
21- خەڵاتی باشترین دەرهێنەری فیلم درا بە Damien Chazelle لەفیلمی La La Land.
22- خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لەڕۆڵی سەرەکیدا درا بە Casey Affleck لەفیلمی Manchester by the Sea.
23- خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن لە ڕۆڵی سەرەکیدا درا بە Emma Stone لە فیلمی La La Land.
ئۆسكار وەك بۆنەیەك بۆ نارەزایی دەربڕین بەرامبەر سیاسەتەكانی ترەمپ
زۆر لە ئەستێرەكانی هۆڵیۆد بە ئاشكرا نارەزایەتییان بەرامبەر سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بە ئاشكرا دەربڕیوە تەنانەت هەندێكیان لە كەمپینەكانی هەڵبژاردن بە توندی دژی سیاسەت و دروشمەكانی وەستانەوە،
لە دوایین راپرسیدا كە گۆڤاری (هۆڵیۆد ریپۆرتەر) بڵاویكردۆتەوە سێیەكی لایەنگرانی ترەمپ دانیان بەوە نا كە لە كاتی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئۆسكاردا ئەوا كەناڵەكانیان دەگۆڕن و نایانەوێ ئەو ئەكتەرانە ببینن كە دژی ترەمپ بوون و زۆیشیان لە ئاهەنگەكەدا بەشدار بوون، گرنگترین ئەو ناودارانەی كە دژی ترەمپ بوون ئەمانە بوون:
میریل ستریب
میریل یەكێك بوو لەوانەی كە زۆر بە توندی دژی ترەمپ وەستاوە و رایگەیاند ئەگەر خەڵاتی بەدەستهێنا ئەوا بە ئاشكرا لە وتەكەیدا دووبارە دژایەتی خۆی بۆ سیاسەتەكانی ترەمپ دەردەربڕێتەوە.
ئیما واتسون
دوای سەركەوتنی ترەمپ لە ئاهەنگێكدا ئیما رایگەیاند: سەركەوتنی ترەمپ دەرفەتێكی گرنگە بۆ ئێمە تاكو دووبارە خۆمان یەك بخەینەوە و یەك بگرین بۆ ئەوەی هەرچییەكمان بوێت بە دەنگێكی بەرزەوە داوای بكەین و ئازا بین، ئەمەش ئاماژەیەكی ئاشكرایە كە دژی ترەمپە.
ناتالی پۆرتمان
ناتالیش بە ئاشكرا لە چەندین بۆنە و كەمپیندا دژایەتی خۆی بۆ گشت سیاسەتەكانی ترەمپ دەربڕیوە بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە یەكسانی نێوان ئافرەت و پیاو هەیە و دوای سەركەوتنیشی بێزاری و دڵتەنگی خۆی نەشاردەوە
ماهر شالا عەلی
ئەستێرەی فیلمی (مۆنلاین) كە براوەی خەڵاتی ئۆسكار بوو، لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكانی سەندیكای ئەكتەرانی سینەما و تەلەفزیۆن وتارێكی توندی پێشكەش كرد و باسی لەوە كرد كە چۆن فیلمەكەی ئەو ئازارانە دەخاتە روو كە ئەو كەسانەی تووشی چەوسانەوە دەبن دەیچێژن، ماهر ئەوەشی ئاشكرا كە ئەو بەر لە 17 ساڵ ئایینی خۆی بۆ ئیسلام گۆڕیوە و دایكیشی مەسیحی بووە، بەڵام ناكۆكییەكانیان وەلاوە ناوە و گرنگییان پێی نەداوە، ئەمەش ئاماژەیەكی ناراستەوخۆ بوو بۆ سیاسەتەكانی ترەمپ.
ئەسغەر فەرهادی
سینەماكاری ئێرانی ئەسغەر فەرهاد رایگەیاند كە بایكۆتی بەشداریكردن لە ئاهەنگەكەدا دەكات وەك ناڕەزاییەتییەك دژی بڕیارەكەی ترەمپ، هەرچەندە دەیتوانی بە هۆی كەسایەتی ناسراوی خۆیەوە سەردانی ئەمریكا بكات.
هەروەها چەندین سینەماكاری دیكەش ناڕەزایەتی خۆیان دژی سیاسەتەكانی ترەمپ دەربڕیوە لەوانەش:
ڤیولا دیڤر
كیسی ئەفلیك
جیمی كامیل