ئەمیتاب بەردەوام دەبێت
بەم دواییە ئەمیتاب باتشان دەربارەی وازهێنانی لە نواندن وتی: ماوەیەكە زۆر كەس پرسیاری ئەوەم لێدەكەن كە بۆچی خۆم خانەنیشن ناكەم و ئەو تەمەنەی ماومە دوور لە هونەر و لەگەڵ خانەوادەكەم بەسەری بەرم، ئەمەش لە خۆشەویستی جەماوەرە بۆ من.
ئەمیتاب لە درێژەی لێدوانەكەیدا سەبارەت بە وازهێنان وتی: من هەست دەكەم هێشتا چالاكم، بۆیە پێموایە وازهێنان و خانەنشینی واتە سڕبوون و مردن، چونكە هیچ كاتێك من خۆشی راستەقینە لە سەروەت و ساماندا نابینمەوە، بەڵكو دەمەوێ هەمیشە چالاك بم.