دۆتمیر نازێ: زەمەن نابێتە ئاستەنگ لەبەردەم هونەرمەند
لە بارەی خۆشەویستیی بۆ هونەر دەڵێ:خولیای گۆرانیوتن و خۆشەویستیم بۆ خاك و وڵاتەكەم هاندەرم بوو بۆ ئەوەی گۆرانی بڵێم، بۆ ئەوەی بتوانم لە رێگەی هونەرەوە هەستی خۆم بۆ وڵاتەكەم دەرببڕم، هەست دەكەم درەنگ بوو، چونكە كۆمەڵگەی كوردەواریش تا راددەیەك رێگرە لەبەردەم ئافرەتان، ئافرەت تووشی هەندێك ئاستەنگ دەبێتەوە تا بتوانێت هێواش هێواش دەرگاكان بكاتەوە، بەڵام پێموایە زەمەن نابێتە ئاستەنگ لەبەردەمم.
دۆتمیر لە بارەی فۆلكلۆرەوە دەڵێ: من لە خانەوادەیەكی كورد پەروەر و هونەردۆست گەورە بووم، بۆیە زۆر گوێم لە گۆرانییە كۆنەكان دەگرت، وەك كاوێس ئاغا و شاكرۆ و مریەم خان، ئەمانەش كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر من هەبوو. تەنانەت زۆر كەس پێیان دەوتم تۆ لە ئەوروپا گەورە بووی چۆن زانیاریت دەربارەی ئەم هونەرمەندە نەمرانە و گۆرانییەكانیان هەیە.