سەعدون یونس: خەڵك رێز لە هونەرمەند دەگرن

سەعدون یونس: خەڵك رێز لە هونەرمەند دەگرن
هونەرمەندی بەتوانا و خاوەن ئەزموون سەعدون یونس پێیوایە هونەرمەندان وەكو كەسایەتییەكی دیار و بەرچاوی نێوكۆمەڵگا كە خەڵك رێزیان لێدەگرن دەتوانن رۆڵێكی بەرچاو ببینن لە پێشخستنی كۆمەڵگا و وشیار كردنەوەی خەڵك.
لەم بارەوە سەعدون یونس دەڵێ: خەڵك بە رێژەی جیاواز رێز لە هونەرمەندان دەگرن و هەموو هەنگاوەكانی هونەرمەندان بەرز دەنرخێنن و بە گوێرەی توانا هاوكارییان دەكەن ئەمەش كاریگەریی دەبێت لەسەر وشیار كردنەوەی خەڵك، له ئهوروپا و رۆژئاوا به گشتی كهسایهتییه ناودارهكان و زۆر جار كهسانی ئاسایی له پێناو ئهنجامدانی كارێك یان پرۆژهیهكی خێرخوازی ههڵدهستن به داهێنانی كارێكی نوێ به بهجێگهیاندنی پهیامێكی دیاریكراوه و زۆر جاریش مهبهستیان كۆكردنهوهی بڕه پارهیهك بۆ سهركهوتنی كاره خێرخوازییهكهیان.
سەعدون یونس هەروەها دەڵێ: ئەگەر سەیری مێژووی هونەری كوردی بكەین هەمیشە هونەرمەندە كوردەكان لە هەموو بوارەكان شانۆ دراما گۆرانی و مۆسیقا هەمیشە جۆرێك لە رۆحی بەرگری لە ناخیان هەبووە و لە كارەكانیاندا گوزارشتیان لە مەینەتییەكانی گەلەكەیان كردووە ئەگەر بە حیوارێكی شانۆیی یان دیمەنێكی دراما یان كۆپلەیەكی گۆرانییەك بووبێت، لە رۆژە سەخت و دژوارەكانی سەردەمی بەعس زۆر جار هونەرمەندانمان دووچاری گرتن و راوەدوونان بوونەتەوە، بەڵام سڵیان نەكردۆتەوە و بەردەوام بوون لە نیشاندانی هەستی كوردایەتی خۆیان و دەربڕینی خۆشەویستییان بۆ خاك و نیشتیمان.
Top