بورجی پەشیمان دەبێتەوە

بورجی پەشیمان دەبێتەوە
ماوەیەك بەر لە ئێستا میدیاكانی توركیا هەواڵی جیابوونەوەی هەردوو ئەكتەری توركی بورجی ئەكلای و سارب لیڤیند ئۆغلۆیان بڵاوكردەوە، بەڵام هیچ یەكێك لەم دوو ئەكتەرە بە هیچ شێوەیەك هەواڵەكەیان نە پشت راست كردەوە نە رەتیان كردەوە ئەمەش مشتومڕێكی زۆری لای میدیاكان درووستكرد، تاكو پارێزەری بورجی باسی لە هەواڵەكە كرد.
بورجی كە بە (سەلما) ناسراوە لە رێگای پارێزەرەكەیەوە رایگەیاند كە ئێستا لە بڕیاری جیابوونەوە پاشگەز بۆتەوە و پێی باش بووە كە دەرفەتێكی دیكە بە سارب بدات بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ژیانی هاوسەرێتییان، ئەم هەواڵەش هەوادار و جەماوەری هەردووكیان دڵخۆش كرد و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خۆشحاڵی خۆیان بەم بڕیارە بورجی دەربڕی و هیوایان خواست كە پاشگەزبوونەوەی لە بڕیاری جیابوونەوە كاتی نەبێت بەڵكو بڕیارێكی هەمیشەیی بێت.
بەر لەوەی ئەم بڕیارە بدات بورجی گشت وێنەكانی خۆی و ساربی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام سڕییەوە، ئەمەش پروپاگەندەكانی جیابوونەوەیانی بەهێزتر كرد، چونكە پێشتر ناكۆكی زۆریان هەبوو، بەتایبەتی دوای ئەوەی كە چەند راپۆرتە هەواڵێك باسیان لە خیانەتی سارب كردبوو لەگەڵ ئەكتەر و نمایشكاری جلوبەرگی توركی دەریا شنسوی.
شایەنی باسە سارب و بورجی لە ساڵی 2014 ژیانی هاوسەرێتییان پێكهێنا دوای پێوەندییەكی خۆشەویستی بەهێز.
Top