هونەرمەند تەها ئاغاجان کۆچی دوایی کرد
شەوی 15-2-2017، هونەرمەند و شانۆکاری دیاری کوردستان (تەها ئاغاجان) دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد پێنجشەممە 16-2-2017 لە رێوەڕسمێکدا تەرمەکەی بە خاک سپێردرا.
«هونەرمەند لە ساڵی 1970وە لەبواری شانۆ، دراما و سینەما کاردەکات و هونەرمەندێکی بە ئەزموون و لێهاتووی کوردستان و شاری هەولێر بووماوەی چەند مانگێکە هونەرمەند بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی مێشکەوە دەیناڵاند و لە سەرەتای هەفتەی رابردوو نەشتەرگەرییەکی بۆکرابوو و ماوەی ٤ رۆژ بێهۆش بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی باری تەندروستی باشتر نەبووە و بەرگەی نەخۆشییەکەی نەگرت دواجا ماڵئاوایی لە کوردستان و هونەر و هاوڕێیانی کرد.
تەها ئاغاجان، خەڵکی شاری خانەقینەوە و لەدایکبووی ساڵی 1957ـە دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی هەولێر ساڵی 1982، دهسپیكی كاری هونهری بۆ ساڵی 1973 دەگەڕێتەوە، تەها ژیانی هاوسەرگیری پێکنەهێنابوو و تەواوی ژیانی خۆی بۆ هونەر و شانۆ تەرخان کردبوو،
تەها ئاغاجان لە نێو هونەرمەندان وا ناسراوە کە تەواوی ژیانی خۆی بۆ هونەر تەرخان کردبوو، لە حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە کە هاتە نێو بواری نواندن زۆر دڵسۆزانە هاتە نێو بوارەکە، خۆشەویستی و عەشقی بۆ نواندن و خزمەت کردن بە هونەری کوردی بە تەواوی لە کارە هونەرییەکانی رەنگی دابۆوە، ئەو لەو ماوەیەدا کە زیاتر لە ٤٠ ساڵ دەبێت هەمیشە هەوڵی بۆ ئەوە بووە کە چۆن بتوانێت پەرە بە هونەرەکەی بدات و لە رێگای هونەرەوە خزمەتێک بە میللەتەکەی بکات و زەردەخەنەیەک بخاتە سەر لێوی هەوادارانی هونەری کوردی.
وەک دەروێشێکی راستگۆ بۆ کارەکەی لە هونەری کوردی دەروانی و سەرتاپای تەمەنی خۆی لە قۆناغی گەنجی و هەرزەکاری و تا ئەو رۆژەی بەبێ ناز سەری نایەوە تەرخان کرد بۆ هونەر لە بوارەکانی شانۆ ـ دراما ـ سینەما بەجۆرێک هونەری بە مەعشوقەکەی خۆی دەزانی.
لە دوای قەیرانی ئابووری و تێکچوونی بارودۆخی کوردستان لە رووی ئابوورییەوە بواری هونەریش کەوتە ژێر کاریگەری ئەو بارودۆخەوە و کارە هونەرییەکان زۆر کەم بوون و ئەوەی ئەنجامیش دەدرا زیاتر کاری خۆبەخشانە، بەڵام تەها تەها ئاغاجان سەرەڕای ئەوەی کە خۆی هەمیشە هەژار بوو ئامادە بوو خۆبەخشانە کار بکات و بە ئاشکرا بە هونەرمەندانی دەگوت: کێ کارێکی هەیە من ئامادەم خۆەبەخشانە لەگەڵیدا کار بکەم، ئەمەش تەنیا بۆ ئەوە بووە کو هونەری کوردی بەردەوام بێت و خۆیشی کە عاشقی هونەر بوو لێی دانەبڕێت.
لە نێو هونەرمەندان و کەسانی نزیک لە خۆیشی بەوە ناسراو بوو کە کەسێکی دڵ و دەروون و پاک بوو، خۆشەویست بوو لەلایەن هونەرمەندان و ئەو کەسانەی لە نزیکەوە دەیانناسی
هونەرمەندی کۆچ کردووە بەشداریی زیاتر لە 21 بەرھەمی شانۆیی دا کردووە و بە شانۆگەری «مرۆڤ و کێشە» لە ساڵی 1973 دەستی بەکاری ھونەری کردووە.
ئەو شانۆگەریانەی تەها ئاغاجان رۆلی نواندنی تێدا بینیوە:
موحازەرەیەک لەپێناوی ئاشتی
دڵدارێکی قرچۆک
یۆلیۆی قەیسەر
بیری ژمارە 23
رەشبەڵەکی مەرگ
بێ سەرپەرشتان
گۆڕەپانی دیموکراسی
دانپیانان
فێلەکانی جەمۆ
محهمهد و سیوی - نواندن
لاس و خهزال - نواندن
حهمهدۆك - نواندن
مۆرانه - نواندن
گوریس - نواندن
ههژاری - نواندن
پهپوو - نواندن
ئهفسانهی چیای ئاگرین - نواندن
ماندووکراو
شانۆگەری مەمو زین
یولیۆس قەیسەر
چیرۆکی ئەو پیاوەی خۆی کوشت
جگە لەم بەرهەمانە بهشداری زۆریك له کاری شانۆیی و دراما و فیلمی سینەمای كوردیدا كردووه لەوانە زنجیرە درامای (تۆ بڵێی وابێ) و چەند زنجیرەیەکی دیکە، لە بواری سینەماشدا لە چەند فیلمێک بەشداری کردووە لەوانە فیلمی (سیمای خۆڵەمێش).
تەها ئاغاجان وهك ئهكتهر ناویكی دیارو ناسراو بووە، خاوهن مێژوو و ئهزموونێكی جوانه له مێژووی بزووتنەوەی شانۆ و درامای کوردی لە هەولێری پایتەخت و کوردستان بە گشتی.