هونەرمەند تەها ئاغاجان کۆچی دوایی کرد
"هونەرمەند لە ساڵی 1970وە لەبواری شانۆ، دراما و سینەما کاردەکات و هونەرمەندێکی بە ئەزموون و لێهاتووی کوردستان و شاری هەولێر بووماوەی چەند مانگێکە هونەرمەند بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەی مێشکەوە دەیناڵاند و لە سەرەتای هەفتەی رابردوو نەشتەرگەرییەکی بۆکرابوو و ماوەی ٤ رۆژ بێهۆش بوو ، بەڵام بەهۆی ئەوەی باری تەندروستی باشتر نەبووە و بەرگەی نەخۆشییەکەی نەگرت دواجا ماڵئاوایی لە کوردستان و هونەر و هاوڕێیانی کرد.
تەها ئاغاجان، خەڵکی شاری خانەقینەوە و لەدایکبووی ساڵی 1957ـە دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی هەولێر ساڵی 1982، دهسپيكى كارى هونهرى بۆ ساڵى 1973 دەگەڕێتەوە، و تەواوی ژیانی خۆی بۆ هونەر و شانۆ تەرخان کردبوو.
ئەمڕۆ پینجشهممه 16ی شوباتی 2017 له رێورهسمیكی شایستهدا (( تهها ئاغا جان )) له گۆڕستانی كهسنهزان به خاكسپێردرا به ئامادهبوونی شانۆكاران و هونهرمهندان و هاوڕێیانی وخانهوادهكهی.